كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدارڵ بۆ پشتیوانی له مانگرتنی گشتیی به‌ندكراوانی سیاسیی كورد په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه تیایدا پشتیوانی خۆی له خواستی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌ربریوه.
ماد نیوز: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" ه:
سه‌ركوتی سه‌ره‌ڕۆییانه‌و به‌رده‌وامی ئازادیخوازان له لایه‌ن ده‌زگای دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ده‌ركردنی حوكمگه‌لی ئێعدام، ئه‌شكه‌نجه‌و حوكمی زیندانی درێژخایه‌ن له‌م مانگانه‌ی دواییدا زیاتر له هه‌موو كاتێ په‌ره‌ی سه‌ندووه. له‌م بازاڕه ئاڵۆزه دڕندانه‌و بێ مافییه‌دا، گوشار له‌سه‌ر به‌ندكراوه سیاسی‌و ئازادیخوازه‌كان سنووری بۆ نیه‌و ته‌نیا له كوردستاندا هه‌نووكه 8 كه‌س له به‌ند كراوانی سیاسی به ئێعدام مه‌حكووم كراون. بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له‌م بارودۆخه زیاتر له 80 كه‌س له به‌ندكراوانی كورد له به‌ندیخانه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌دا له كه‌ره‌جه‌وه تا ورمێ له ده رۆژ له مه‌وپێشه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن‌و رایانگه‌یاندووه كه تاوه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان له‌م مانگرتنه به كۆمه‌ڵیه‌و یه‌كگرتووانه‌یه ده‌ست هه‌ڵ‌ناگرن.
بارودۆخی زۆربه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه روو له خراپبه‌و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیی له نێوچوونیان هه‌یه. به‌ڵام تا هه‌نووكه به‌رپرسانی رێژیم له هه‌مبه‌ر بارودۆخی له‌شساغیی ئه‌م به‌ندكراوانه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.
پێویسته كه به ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی به كۆمه‌ڵ له‌م حه‌ره‌كه‌ته بوێرانه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی هاووڵاتییان له نێو به‌ندیخانه ترسێهنه‌ره‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا پشتیوانی بكه‌ین. نه‌هێڵین نوێنه‌رانی سه‌رده‌مانی نه‌فامی مرۆڤ به‌م چه‌شنه گۆڕه‌پانه‌كه له چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه‌و هه‌ر ده‌ربڕینێك به گولله‌و به‌ندیخانه وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
له كرده‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی كورد پشتیوانی بكه‌ین‌و نه‌هێڵین كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له بێده‌نگی‌و بێ‌هه‌ڵوێستی ئێمه، دوژمنانی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه تاكه‌سواری گۆڕه‌پانی سه‌ركوت‌و كوشتاری به كۆمه‌ڵ.
كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ،پشتیوانیی ته‌واو‌و به‌ربڵاوی خۆی له داخوازه ره‌واكانی به‌ندكراوانی مانگرتووی كورد راده‌گه‌یه‌نێ‌و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت حوكمگه‌لی ئێعدام‌و زیندانه‌و له داخوازیی ئازادیی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای گشت به‌ندكراوه سیاسییه‌كان له‌وانه ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێكرا، پشتیوانی ده‌كات.
كۆنگره به‌م شێوه‌یه له گشت ناوه‌نده داكۆكیكاره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئۆرگانه مرۆڤ دۆسته‌كان داوا ده‌كا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییانه بخه‌نه‌گه‌ڕ‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی‌و دادخوازییان به گوێی هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نن. بێگومان بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئێران‌و كوردستاندا به هه‌وڵ‌و خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌و بێ‌هه‌دادان له به‌رامبه‌ر زوڵم‌و سته‌می ئه‌م رێژیمانه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی راده‌وه‌ستێ.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ به ده‌ستهێنانی ئازادی‌و دێموكراسی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕاڵ ـ سێپتامبری 2008