راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی 3 هێزی کوردستانی له کانادا له پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوو
ماد نیوز:
خه ڵکی قاره‌مان و تێکۆشه‌ری کوردستان
دایکانی فیداکار، باوکانی شۆڕشگێڕ، ڕۆڵه نه‌به‌زه‌کانی کورد
به بێ‌شک دوژمنانی کورد زۆردار و زاڵمن و له هیچ تاوانێک به‌رامبه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌ست ناگێڕنه‌وه. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه، خه‌باتێکی ڕه‌وا و بێ وچانه. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به بێ فیداکاری نه‌گه‌یوه‌ته ئامانجه‌کانی.
مانگرتنی زیندانیان سیاسی و مه‌ده‌نی کوردیش له به‌ندیخانه‌کانی دوژمن یه‌کێک له‌و فیداکارییانه‌یه که له مێژوو شۆڕشی گه‌لی کورددا، ده‌مێنێته‌وه. ئێمه وه‌ک برا و پشتی ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ک ڕۆڵه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران به هه‌موو تواناوه له‌گه‌ڵ خه‌م و خه‌ونه‌کانیان و ئێش و ئازاره‌کانتان داین و ده‌نگمان ده‌گه‌ڵ ده‌نگتانه. ئێمه دڵنیاین رۆژگاری ڕه‌شی گه‌لی ئێمه به‌سه‌رده‌چێ و به‌یانی ئازادی هه‌ڵدێ . هه‌وڵه‌کانی ئێوه و ئێمه دووا ڕۆژ بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوومان دروست ده‌کا.
ئه‌ی قاره‌مانانی نێو ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی دوژمن، سڵاو بۆ ئیراده‌ی له‌شکان نه‌هاتووتان ده‌نێرین. دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه تا دووا پشوو ڕێبواری به ئه‌مه‌گی رێگای ئازادی و دادپه‌روه‌ری بین، بژین سه‌رکه‌وتووبن کوڕان و کچانی ئازادیخوازی کۆڵنه‌ده‌ری نێو ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی.
1- کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له ڤانکۆڤه‌ری کانادا
2- کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له کانادا
3- کۆمیته‌ی ریکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان له کانادا
کانادا
14 خه‌رمانانی 2708
4 سێپتامبری 2008