راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی PAK و PDKI و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له نۆروێژ له‌مه‌ڕ مانگرتنی گیراوانی سیاسیی کورد
ماد نیوز: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و سێ كۆمیته‌یه‌یه:
به ئامانجی کۆمه‌ڵێک ویست و داخوازی سیاسی و مه‌ده‌نی، له رۆژی دووشه‌ممه 4 خه‌رمانانه‌وه، زیاتر له 100 گیراوی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی ئه‌وین، که‌ره‌ج، سنه و مهاباد و ورمێ، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی سه‌رانسه‌ری و بێ‌سنوور.
زیندانیانی مانگرتوو ئامانجی خۆیان له‌و مانگرتنه به‌مشێوه‌یه راگه‌یاندووه:
1- دانپێدانانی حکومه‌ت به شوناسی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌و زیندانیانه و ره‌فتاری شایسته له‌ته‌کیاندا
2- ده‌ست هه‌ڵگرتن له ده‌رکردنی حوکمی ئێعدام و به‌ڕێوه‌بردنی له‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی
3- راگرتنی به‌په‌له‌ی ئێعدام‌کردنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
4- کۆتایی هێنان به ئه‌شکه‌نجه و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان
له روانگه‌ی ئێمه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌مان ده‌رکردووه، ئه‌م داخوازانه، کۆمه‌ڵێک ویستی ڕه‌وان که له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێوه‌ندیدار به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه ده‌گونجێن و به‌شێکن له ویست و داخوازه‌کانی گه‌لی کورد و له راستیدا، خودی خوشک و برایانی گیراومان، هه‌ر له‌پێناو وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجانه‌دا له لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ندکراون.
بۆیه ئێمه پشتیوانی خۆمان له هاواری ڕه‌وای زیندانیانی مانگرتووی نێو ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی ئێران، ئه‌وانه‌ی بوێرانه ئه‌م هه‌نگاوه گرینگه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، راده‌گه‌یه‌نین. هه‌ر له‌و کاته‌شدا داوا له رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ین، ده‌نگی ڕه‌وای زیندانیانی کورد ببیستن و بۆ وه‌دیهێنانی داخوازه‌کانیان کۆماری ئیسلامی بخه‌نه به‌ر گوشار و ده‌وڵه‌تانی جیهان هان بده‌ن که له حاست کوشت و بڕی ڕۆڵه‌کانی کورد له لایان رێژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه بێده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر رێگایه‌کی مومکین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوکمانه‌ی له لایان ده‌زگای قه‌زایی ئێرانه‌وه، بۆ ئێعدامی ژماره‌یه‌ک زیندانی سیاسی کورد ده‌رچوون و بۆ راگرتنی ئێعدامه‌کان هه‌ول بده‌ن.
1- پارتی ئازادیی کوردستان PAK
2- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
3- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
نۆروێژ
15 خه‌رمانانی 2708
5 سێپتامبری 2008