له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له‌سه‌ر تۆری راگه‌یاندنی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، د.قاسملوو به دز و خه‌یانه‌تكار ناوی هاتووه.
ماد نیوز: به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌یه‌كانی 40ی هه‌تاوی، له لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سیانێكه‌وه كه خۆیان به "كومیته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی كاتی حیزبی دیموكراتی كوردستان" له قه‌ڵه‌م داوه، د.قاسملوو به خه‌یانه‌تكار و جاسوس ناو دێنن.
به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه "ره‌حمان قاسملوو" و "عه‌باس ئه‌نوه‌ری" به "خائن و دزی ناوی حیزب" ناسراون و دواتر به "دراو وه‌رگرتن له ساواك" تۆمه‌تبار كراون.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه دوینێ 29/7/2008 له‌سه‌ر ماڵپه‌ری "رۆژهه‌ڵات" كه نزیكه له پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له رۆژانی رابردوودا وتووێژێكی موراد قه‌ره‌ییلان، سه‌رۆكی كۆنسه‌ی ریڤه‌به‌ری KCK به‌رپرسانی "حدكا"ی توره كرد و سكرتاریای ئه‌و حیزبه له به‌یاننامیه‌كدا به توندی ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی PKK گرتووه و هه‌ره‌شه‌ی روونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له راستییه‌كانی PKK كردووه.
گومانی ئه‌وه ده‌كرێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا شه‌رێكی رانه‌گه‌یاندراوی به‌رپرسانی PKK بێ به دژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سكرتێره شه‌هیدكراوه‌كه‌ی د.عه‌بدولره‌حمان قاسملوو.
بۆ بینینی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ئێره كلیك بكه:
http://www.rojhelat.nu/index.php?id=4861