له به‌یاننامه‌یه‌كدا پارتی ژیانی ئازادی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی كه‌ركوك مه‌حكوم ده‌كات، داوا له هێزه كوردستانییه‌كان كرد له كۆنفرانسێكدا بۆ كه‌ركوك لێكتر نزیك ببنه‌وه.
ماد نیوز: له به‌یاننامه‌كه‌دا كه دوینێ له‌سه‌ر تۆری ئینتێرنێت بڵاوبۆته‌وه، پارتی ژیان ئازادی كوردستان، ئه‌م بۆچونانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ربریوه:
مه‌جلیسی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- په‌ژاک
کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری که‌رکوکی، شه‌رمه‌زار کرد
هه‌ر وه‌ک ده‌زانرێت دوێنێ، بۆ داکۆکی کردن له ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی که‌رکوک بۆ شه‌رمه‌زار کردنی سیاسه‌تی پارچه‌کردنی سه‌رله‌نوێی کوردستان، له شاری که‌رکوک خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌ری پێکهات. ئه‌و خۆپێشاندانه هه‌ڵوێستێک بوو له دژی گشت ئه‌و هێز و لایه‌نه هه‌رێمی و ناونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که له‌سه‌ر ناسنامه و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان بازرگانی ده‌که‌ن و سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی وه‌ک دیموکراسی و مافی گه‌لان، له که‌سایه‌تی گه‌لی کورد و شاری که‌رکوکدا هه‌وڵی لۆزانێکی نوێ ده‌ده‌ن.
لێره‌دا ئامانج ئه‌وه نیه که به تێڕوانین و چه‌مکێکی ته‌نگی ناسیۆنالیستی ته‌ماشای پرسی کورد بکرێت، ئه‌وه‌ی که گه‌لی کورد خوازیارێتی، دانپێدانان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی سیاسه‌تی دژه کورده له شاری که‌رکووک و هاوکات له‌به‌رچاوگرتنی ڕاستینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژووی، ئه‌تنیکی و سیاسی شاری که‌رکوکه.
لێره‌دا ئێمه وه‌ک پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان راده‌گه‌یێنین که که‌رکوک بۆ هه‌ر تاکێکی کورد مژارێکی هه‌ستیار و گرینگه. ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی- دیموکراتیک لۆزانێکی تر له‌سه‌ر کوردستان و شاری که‌رکوک ناتوانین ته‌حه‌موول بکه‌ین و هاوکات ڕاده‌گه‌یێنین که که‌رکوک بۆ ئێمه، کرمانشانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هاوکات له‌گشت لایه‌ن و ناوه‌نده‌کانی سیاسی له عێراق و باشووری کوردستان بانگ ده‌که‌ین که به‌سیاسه‌تی دیموکراتیک، دوور له ده‌ماگوژی ئه‌تنیکی، له‌پرسی کورد نزیک ببنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری پرسی که‌رکوک له‌ڕێگای دیموکراتیک بدرێت و ناسنامه‌ی شاری که‌رکوک بپارێزرێت. هاوکات به‌شێوازێکی دێموکراتیک به‌له‌به‌ر چاوگرتنی گشت مافه‌کانی کولتوری سیاسی ئابوری و ئه‌تنیکی، مافی گه‌لانی تری شاری که‌رکوک مسۆگه‌ر بکرێت.
له‌کۆتایدا سه‌ره‌خۆشی خۆمان له بنه‌ماڵه‌ی گشت شه‌هیدان و هیوای چاکبوونه‌وه بۆ برینداربووانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شاری که‌رکوک ده‌که‌ن و بانگ له‌گشت گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ین که له شاری که‌رکووک خاوه‌ندارێتی بکه‌ن و هاوکات بانگ له‌گشت لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین که به‌زووترین کات له کۆنفرانسێکدا له‌ژێر ناوی که‌رکوک، له‌ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه.
مه‌جلیسی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- په‌ژاک
2008-07-29