له (25) مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان
رژێمی به‌عسی ڕووخاو له‌ماوه‌ی حوكمڕانی دیكتاتوریانه‌ی دا به‌پێی پیلانێكی ڕه‌شی نامرۆڤانه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی كوردی ده‌دا، سیاسه‌ته شۆڤینیه‌كانی (ڕاگواستن و تێكدانی گونده‌كان و گرتنی به‌كۆمه‌ڵ و زینده به‌چاڵ كردن وله سێداره‌دان و به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی و شاڵاوه‌كانی گرتنی فه‌یلی و شاڵا‌كانی ره‌شی ئه‌نفال) لوتكه‌ی دڕندایه‌تی و شۆڤیانه‌ی به‌عسیه‌كان بوو. بارزانییه‌كان له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان و سه‌رده‌می پاشایه‌تی ئێراق و دواتر كۆماریه‌كان و حكومرانی به‌عسیه دڕنده‌كان، هه‌میشه سه‌رقافله‌ی به‌رخودان و خۆراگریی بوونه.
شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ده‌ڤه‌ری بارزان له شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی تاكو ئه‌مرۆ گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستیه‌ن. خۆراگری و رازی نه‌بوون به زۆرداری و ژێر ده‌ستی دوژمنان له ده‌ڤه‌ری بارزان، بونه‌ته هۆی رق ئه‌ستوری دوژمنان، بۆیه به‌رده‌وام ده‌ڤه‌ری بارزان بۆته یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی دوژمنان. ئه‌مش وای كردوه كه ده‌یان جار به گشت جۆره شێوازێك په‌لامار و هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه و ماڵ و سامانی هاوڵاتیان بسوتێنن و گونده‌كان وێران بكه‌ن و دانیشتوانه‌كانیان ئاواره بكه‌ن. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شۆرشه‌كانی بارزان به‌رده‌وام بوونه و له هه‌ركوێیه‌ك زه‌مینه‌ی شۆرش كردن له باربووبێت ئه‌وان روویان تێكردوه و شۆرشیان كردوه، به‌ده‌نگه‌وه‌چونی بارزانیه‌كان بۆ شۆرشی شێخ مه‌حمود و كۆماری مهاباد ئه‌م راستیمان بۆ ده‌سه‌لمێنن. خۆراگری و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دانی بارزانییه‌كان بۆ دوژمنه‌كانی خاسیه‌تێكی شۆرش گێره‌كانی بووه، هه‌ڵبژاردنی رێگه‌ی مردن و ئاواره‌ی و ژیانی سه‌خت و كۆله‌مه‌رگی خاسه‌یه‌تێكی تری بارزانییه‌كان بووه، ئاواره‌بونیان بۆ سۆڤیه‌ت و ئێران گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستیه‌ن.
له سه‌رده‌می به‌عسیه‌كان پیلانی له ناوبردن و ئاواركردنی كورد به گشتی و بارزانیه‌كان به تایبه‌تی گه‌یشته پۆپه، ئه‌وه‌بوو له شاڵاوێكی ڕه‌شی نامرۆڤانه‌دا له‌ماوه‌ی (31/7/ تاوه‌كو 10/8/1983 ) له هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی به‌كۆمه‌ڵ زیاتر له (8000) میرخاسی بارزانی له ته‌مه‌نی (10- 85) ساڵی له كومه‌ڵگای زۆره ملێ یه‌كانی (قوشته‌په و به‌حركه و هه‌ریر و دیانه .........هتد) گیران و دواتر به‌فه‌رمانی سه‌دامی دیكتاتور (به كۆمه‌ڵ زینده‌به‌چاڵ كران) ئه‌گه‌ر چی رژێمی به‌عسی رووخاوو (25) ساڵ به‌رله ئه‌مرۆ ئه‌م تاوانه كۆمه‌ل كوژیه‌ی (جینوساید) ی دژی (بارزانییه‌كان) ئه‌نجامدا، به‌لاَم سه‌رئه‌نجام ئیراده‌ی خوڕاگری گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وت و به‌عسیه‌كانیش كه‌وتنه به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو، خوێنی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژی (بارزانییه‌كان) و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شالاَوه‌كانی كۆمه‌ڵ كوژی (فه‌یلیه‌كان)و(ئه‌نفال)وكیمیاباران و شه‌هیدانی كوردستان به‌فیرۆ نه‌چوو. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵ كوژی (بارزانییه‌كان) سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی تری تاوانه‌كانی به‌عسیه‌كان له دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق له ئاماده‌كردن دایه و ده‌بێت تاوانبارانی سه‌رانی به‌عس به‌سزای عادیلانه بگه‌ن هه‌ر له‌م بۆنه ماته‌مینه‌دا داواكارین حكومه‌تی عێراق بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی ده‌رهه‌ق به تاوانبارانی (ئه‌نفال) جێ به‌جێ بكات. له‌یادی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا به‌لێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موو هه‌ول و تواناكانی وه‌زاره‌تمان بۆ خزمه‌تی كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵ كوژیه‌كان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازادی كوردستان بێت.
سڵاو له ڕۆحی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی (بارزانییه‌كان) سه‌رجه‌م قوربانیانی فه‌یلی و ئه‌نفال و كیمیاباران و شه‌هیدانی كوردستان.
سڵاو له دایك وخێزان وكه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی (بارزانییه‌كان) و سه‌رجه‌م شه‌هیدان.
لێژنه‌ی ئاماده‌كاری (25) مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان
30/7/2008