ماد نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین: به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و له‌سه‌ر داوای سه‌ركرایه‌تی كورد، به‌ری به‌یانی ئه‌مرۆ كورده‌كانی ئه‌و شاره و هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كان و باقی كه‌مایه‌تی مه‌زهه‌بییه‌كانی كه‌ركوك رژانه سه‌رشه‌قام و ئه‌و بریاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان پرۆتێستۆ كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، خۆپێشاندانه‌كه له شه‌قامی پارێزگای كه‌ركوك بوو و له گه‌رمه‌ی خوپێشاندانه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شوێنی خۆپێشاندانه‌كه‌ی گرته‌وه كه دواتر روونبۆته‌وه كه كرده‌یه‌كی خۆ كوژی بووه.
له‌و رووداوه‌دا زیاتر له 20 هاوڵاتی كوژراون و له‌سه‌ره‌وه‌ی 100 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌شێك له برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كانی ده‌روبه‌ر ناردرون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ماڵپه‌ری "سبه‌ی" هه‌واڵی تێكهه‌ڵچونێكی له نێوان خۆپێشانده‌ران و باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی بڵاوكردۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چه‌ندكه‌سێك له ناو باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كردووه و به‌و هۆیه‌وه 5 خۆپێشانده‌ر برینداربوون.
ده‌گوترێ ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌ره‌ی توركمانی به ئه‌نقه‌ست بووه و به هه‌لێك دوای ته‌قینه‌وه‌كه بۆ كوشتنی كوردان كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه.
خۆپێشانده‌ران له دژكرده‌وه‌ی ئه‌و كاره، باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی و چه‌ند سه‌یاره‌یه‌كی ئه‌و باره‌گایه‌یان سوتاندووه.