له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی رایگه‌یاند كه بۆ ئیدانه‌كردنی مادده‌ی 24 یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان خۆپیشاندان سازده‌كرێت.
ماد نیوز: ئاژانسی "اصوات العراق"ی عه‌ره‌بی زمان له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند: دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان له شاری سلێمانی تیدا ئاماده‌بوون‌بریار درا خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری دژی مادده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بره‌ێوه بچێ.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا میكانیزمی‌ئه‌و خۆپیشاندانانه تاوتۆ كراوه كه بریاره له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌ركوكدا سازبكرێت.
قادر عه‌زیز له كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا وتی "بۆ ئیدانه‌كردنی مادده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تایبه‌ته به‌كه‌ركوك خۆپیشاندان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستاندا ڕێكده‌خه‌ین."
سكرتێری زه‌حمه‌تكێشان له‌باره‌ی كاتی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سلێمانی، سێشه‌ممه له‌هه‌ولێر‌و دووشه‌ممه له‌كه‌ركوك‌و پێنجشه‌ممه‌ش له‌دهۆك خۆپیشاندان ڕێكده‌خرێت."
"اصوات العراق"رایگه‌یاند: بریاره سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كان له‌مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا جارێكی تر له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چون و میكانیزمی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كۆببنه‌وه.
شایه‌نی باسه ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا یاسایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد، كه له ماده‌ه‌ی 24دا تایبه‌ت به‌كه‌ركوكدا هاتووه "هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت‌و پۆسته‌كان به‌ڕێژه 32% بۆ هه‌ریه‌ك له كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و 4% بۆ ئاشورییه‌كان دابه‌شده‌كرێت‌و باری ئه‌منی ده‌ردێته ده‌ست ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی له ناوه‌راست‌و باشوری عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كه ده‌كرێن."
ئه‌و بریاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتێكدا بوو كه یاسادانه‌رانی كورد به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌و بریاره له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه.
پاش ئه‌و بریاره سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌ی كرد‌و ره‌تی كرده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌مافی ڤیتۆ ئه‌و یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرده‌وه بۆ دووباره گفتوگۆكردنه‌وه له‌سه‌ری.