ماد نیوز: به‌ری به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/7 كۆماری ئیسلامی 30 كه‌سی به‌تۆمه‌تی جیاجیا له‌وانه‌ش كوشتن، رفاندن، ده‌ستدرێژی سێكس، بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان و تێكدانی باری ئاسایشی كۆمه‌ڵگا و ئازاردانی خه‌ڵك، له‌سێداره دا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئێران، هه‌واڵی له سێداره‌دانی 30 كه‌سیان له به‌ندیخانه‌ی "اوین"ی تاران راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی تاوانباران له كاتژمێر 5:10 به‌یانی ئه‌مڕۆ حوكمه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه.
پێشتر راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆی ئێران به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئێرانیان بڵاوكردبووه‌وه كه تێیدا هاتبوو "ئێران رۆژی یه‌كشه‌ممه 30 كه‌س به‌تاوانی جیاجیا له‌سێداره ده‌دات".
له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا كه دوابه‌دوای له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن داواكاری گشتی تارانه‌وه ده‌رچووه وێرای دانپیانانی به‌و كرده‌یه داوای له خه‌ڵكی ئێران كردووه كه بۆ "پاكتاوكردنی" تاوانباران یارمه‌تی هێزه‌كانیان بده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مرۆ ماڵپه‌ری هه‌واڵنێری "فردا" له ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند: دوینێ شه‌ممه 3 كه‌س له "بوشهر" له سێداره دراون.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه تاوانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستدرێژی سێكسی راگه‌یاندراوه.
شه‌پۆلی له سێداره‌دانی خه‌ڵك ماوه‌یه‌ك له ئێرانی په‌ره‌ی ساندووه و یه‌كیه‌تی و ئه‌وروپا و رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری له مافی مرۆڤ نیگه‌رانی خۆیان له‌و كرده‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ربریوه.