له به‌یاننامه‌یه‌كدا، حدكا توره‌یی خۆی له وتووێژی هه‌فته‌ی رابردووی موراد قه‌ره‌ییلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ری kckله‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز ده‌ربریوه و هه‌ره‌شه‌ی روونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی pkk ده‌كات.
ماد نیوز: له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر سایتی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بڵاوبۆته‌وه، هاتووه: "به‌دوای ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئێعترازی‌یه به‌رین‌و به‌ربڵاوه‌ی كه به‌بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو له 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا‌و له سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه چوو، رێژیم‌و دام‌وده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی هه‌ر له‌و كاته‌دا كه له یه‌كده‌نگی‌و یه‌كگرتوویی خه‌ڵك‌و ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته كه‌م وێنه‌یه تاسابوون، كه‌وتنه پیلان گێڕان له دژی خه‌ڵك‌و له لایه‌ك راونان‌و تاقیب كردن، زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه كردنی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردی به شێوه‌ی جۆراوجۆر توندتر‌و به‌ربڵاوتر كرد‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له دژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌وتنه پیلان گێڕان."
حدكا لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی pkk به پێی كات به گوماناوه‌ی ده‌زانێ و به هاته‌ریب له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته دژی گه‌لییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له قه‌ڵه‌می داوه.
له كۆتاییدا سكرتایه‌تی حدكا ده‌ڵێ: "له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به رێبه‌رانی P.K.K راده‌گه‌یه‌نین كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له تۆمه‌ت وه‌پاڵدان‌و ته‌نانه‌ت له‌قاودانی هێندێ حه‌ره‌كه‌تی P.K.Kو لق‌و پۆپه‌كانی هه‌رگیز پێشقه‌ده‌م نه‌بووه" هه‌روه‌هاش داوا له pkk ده‌كات بیر له هاوكاری و دۆستایه‌تی هێزه كوردستانییه‌كان بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی حدكایه:
به‌یاننامه‌ی سكرتاریای حیزبی دێموكرات سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی موراد قه‌ره‌یلان
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
به‌دوای ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئێعترازی‌یه به‌رین‌و به‌ربڵاوه‌ی كه به‌بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو له 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا‌و له سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه چوو، رێژیم‌و دام‌وده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی هه‌ر له‌و كاته‌دا كه له یه‌كده‌نگی‌و یه‌كگرتوویی خه‌ڵك‌و ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته كه‌م وێنه‌یه تاسابوون، كه‌وتنه پیلان گێڕان له دژی خه‌ڵك‌و له لایه‌ك راونان‌و تاقیب كردن، زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه كردنی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردی به شێوه‌ی جۆراوجۆر توندتر‌و به‌ربڵاوتر كرد‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له دژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌وتنه پیلان گێڕان. ئه‌وانه هه‌موو له رێژیمی كۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا جێگای سه‌رنج بوو، وتووێژی له‌ناكاوی "موراد قه‌ره‌یڵان"، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری P.K.K له‌گه‌ڵ تلویزیۆنی "نه‌ورۆز" لقی شه‌به‌كه‌ی راگه‌یاندنی P.K.K له رێكه‌وتی 27ی پووشپه‌ڕدا بوو.
شێوه‌و كاتی وتووێژه‌كه، ئه‌و گومانه‌ی له بینه‌ردا پێك دێنا كه نه‌كا "P.K.K"ش وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و حه‌ره‌كه‌ته یه‌كگرتووانه‌ی خه‌ڵك تووڕه‌و ناڕازی بێ‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوته‌ریب بێ، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵوێستی له‌مچه‌شنه‌ی P.K.K دژی یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران له راپه‌ڕینه‌كه‌ی 3ی ره‌شه‌مه‌ی 1377یشدا بینرابوو.
بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه P.K.K به هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی كورد ناڕه‌حه‌ت‌و په‌شێوه، ئه‌گه‌ر له ژێر رێبه‌ری‌و هه‌ژموونی خۆی‌دا نه‌بێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و حیزبه بزانێ كاتی قامك راوه‌شاندن‌و چاومۆڕكردنه‌وه له‌م‌و له‌و تێ‌په‌ڕیوه، به‌تایبه‌ت له حیزبی خۆشه‌ویستی گه‌لی كورد حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به رێبه‌رانی P.K.K راده‌گه‌یه‌نین كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له تۆمه‌ت وه‌پاڵدان‌و ته‌نانه‌ت له‌قاودانی هێندێ حه‌ره‌كه‌تی P.K.Kو لق‌و پۆپه‌كانی هه‌رگیز پێشقه‌ده‌م نه‌بووه‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه كه پیلانی دوژمنان بۆ له‌به‌رانبه‌ر یه‌كدا راگرتنی هێزه كوردی‌یه‌كان، سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر P.K.K له‌و باره‌وه بیهه‌وێ درێژه به‌م ره‌فتاره نادۆستانه‌ی كه به درێژایی ساڵانی رابردوو ده‌رهه‌ق به هه‌موو هێزه سیاسی‌یه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان گرتوویه‌ته به‌ر، بدا، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی، ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌و روونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت‌و سیاسه‌ته‌كانی P.K.Kو لق‌و پۆپه‌كانی ده‌بێ.
هیوادارین‌و ئاواتمانه كه P.K.K بۆ جارێكیش بووه بیر له هاوكاری‌و دۆستایه‌تیی هێزه كوردستانییه‌كان بكاته‌وه‌و زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی رووی له حكوومه‌ته‌كانی زاڵ به سه‌ر كوردستاندا بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
2/5/1387
2008-07-23