ماد نیوز: رۆژنامه‌ی "AKSAM" دۆینێ شه‌ممه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند: هه‌ر دوو سه‌رۆكی كورد، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به فه‌رمی بانگهێشتی كۆنگره‌ی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (DTP) كراون.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه، بانگهێشتیی به‌رپرسانی كورد له كاتێكدایه كه هیچ كام له نوێنه‌رانی پارته سیاسیه گه‌وره‌كانی توركیا وه‌كوو AKP، CHP، MHP و DSP داوه‌تی ئه‌و كۆنگره‌یه نه‌كراون.