به هۆی ده‌ستڕێژی چه‌كدارانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی سه‌ڵماسدا دوو منداڵی ته‌مه‌ن 14و 16 ساڵ كوژراون‌و لاوێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵیش به سه‌ختی بریندار بوو.
ماد نيوز:به گوێره‌ی هه‌واڵی كوردستان میدیا هێزه‌كانی رێژیم رێكه‌وتی 27ی پووشپه‌ڕی 1387، پاش گه‌ماڕۆدانی ئاوایی "راویا" له ناوچه‌ی كۆتوول، ته‌قه‌یان له منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به ناوی "سلێمان" كرد. ناوبراو به‌م هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم پاش ئه‌م جه‌نایه‌ته سووكایه‌تییان به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كردووه.
له رووداوێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له رێكه‌وتی 24ی پووشپه‌ڕدا دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی "بایزید پارسا" ته‌مه‌ن 16 ساڵ‌و "فه‌رشاد" ته‌مه‌ن 20 ساڵ داوه‌ته به‌ر رێژنه‌ی چه‌كه‌كه‌یان.
به‌م هۆیه‌وه "بایزید پارسا" گیانی له ده‌ست داوه‌و "فه‌رشاد"یش به توندی بریندار بووه.
برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵماس راگوێزراوه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه رۆژی هه‌ینی، 28/4/1387، دوو كاسبكاری سه‌ر سنوور كه خه‌ڵكی ئاوایی "هێ" سه‌ر به شاری ورمێ بوون له شوێنێكدا به ناوی "گورمێمۆكه" له نێوان گونده‌كانی "هێ"و "میراوێ"دا ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی رێژیم كه له ئاكامدا كه‌سێكیان به ناوی "سه‌لاح خزری" هه‌ر له جێگادا گیانی له ده‌ست ده‌دا‌و ئه‌و كه‌سه‌كه‌ی‌تر كه برای ناوبراو بووه ده‌رباز ده‌بێ.
بنه‌ماڵه‌ی سه‌لاح خزری داوای ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی رێژیم ته‌رمی ناوبراویان بۆ شاری ورمێ به‌ڕێ كردووه‌و به بنه‌ماڵه‌ی سه‌لاحیان وتووه كه رۆی شه‌ممه، پاش قۆناغه یاسایی‌یه‌كان ته‌رمه‌كه پێ ده‌ده‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا رایگه‌یاند، كچێك به ناوی زیبا فه‌ره‌ج پوور، ته‌مه‌ن 17 ساڵ‌و خه‌ڵكی ئاوایی نروانی بانه رۆژی هه‌ینی، 28/4/1387 له كاتی ئاودانی دێبه‌ری ماڵه‌كه‌یاندا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له جێ‌دا گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه كۆماری ئیسلامی په‌یماننامه‌ی به‌كارهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ری په‌سند نه‌كردووه. ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور به تایبه‌تی ناوچه كوردنشینه‌كان به راده‌یه‌كی به‌ربڵاو مینیان تێدایه كه هه‌موو ساڵێ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌م ناوچانه‌دا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه ده‌كوژرێن.