ماد نیوز: به‌رپرسی ده‌زگای رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده‌سركه‌ره‌كانی ئه‌مریكا كه له ئه‌نیستیتۆیه‌كی واشنگتۆن قسه‌ی ده‌كرد، پارتی كرێكارانی كوردستانی به هاوشانی رێكخراوی تیرۆریستییه‌كان وه‌كوو "ئه‌لقاعیده" ناو برد.
مایكڵ براون كه له ئه‌نستیتۆی "واشنگتۆن" قسه‌ی ده‌كرد له وه‌ڵامی پرسیارێكدا رایگه‌یاند: PKK پارتێكی دوو روویه كه له لایه‌كه‌وه به مه‌به‌ستی سیاسی خۆی نیشان ده‌دا روویه‌كه‌ی دیكه، پارتێكه كه بازه‌رگانی به ماددسركه‌ره‌كان ده‌كات.
براون ئاشكرای كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌شداری له كۆنفرانسێك له توركیا كردووه كه نوێنه‌رانی سیاسی 91 وڵات تێیادا به‌شدار بوون و له‌وێ به به‌ڵگه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ سه‌لماوه.
شایه‌نی باسه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه پارتی كرێكارانی كوردستان له‌و رێگه‌یه‌وه تاوانبار ده‌كرێ.
به‌رپرسانی PKK ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به پروپاگه‌نده‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ به‌دناوكردنی خه‌باتی پارته‌كه‌یان له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.