له سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه به مه‌به‌ستی دواكاری بۆ ئازادكردنی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر مامۆستای به‌ندكراوی كورد كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، كوردانی مرۆڤدۆست له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری سنه كۆبونه‌وه.
ماد نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ مرۆڤدۆستان له شاره كوردنشینه‌كان وه‌كوو، مه‌هاباد، مه‌ریوان، كرماشان، دێهگولان، كامیاران و ته‌نانه‌ت له شاره فارس نشینه‌كان وه‌كوو خوره‌م ئاباد و به‌نده‌رعه‌باس به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌یان كردبوو.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ناره‌زایه‌تییه‌ك به لیباسی شه‌خسی له نزیك شوێنه‌كه وه‌ستابوون، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه به هێمنی به‌رێوه‌چوو و بۆ به‌رنگاری هه‌ر هه‌ڵچوونێك زوو كۆتایی به كاره‌كه‌ی هێنا.
دوای 20 ده‌قیقه كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی داواكاری ئازادكردنی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر كۆتایی به ناره‌زایه‌تییه هات.
له دواكارییه‌كه‌دا داوا له ده‌زگای داده‌وه‌ری كۆماری ئیسلامی كراوه چاو به دۆسیه‌ی فه‌رزاد بخشێننه‌وه.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر به تاوانی ئه‌ندامێتی له پارتێكی سیاسی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له نوسراوێكدا حاشای له ئه‌ندامێنی هه‌ر حیزبێكی سیاسی كردووه.