ماد نیوز: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێشانگای جلوبه‌رگی ژنان له ئێران له چه‌ند خاڵێكدا:
په‌یامنێری ماد نیوز له ئێران:
1- به‌ر له پێشانگاكه چه‌ندین داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدار شێوازی جلوبه‌رگه‌كانیان كۆنترۆڵ كرد له‌وانه‌ش، هێزه‌كانی ئینتزامی كه به‌پرسی به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تین، وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، وه‌زاره‌تی كشوه‌ر، كۆمیته‌ی فه‌رهه‌نگی پێشانگا. وه‌و جلوبه‌رگانه ده‌بوایه له قیلته‌ر ئه‌و شوێنانه ده‌ربچن.
2- به هۆی شه‌هاده‌تی ئیمامی زینه‌ب، فستیڤالی ژنان به ته‌واوی به‌رێوه نه‌چوو به‌ڵكو ته‌نیا برگه‌یه‌كی ئه‌و مه‌راسيمه ئه‌ویش ته‌نیا مۆدیلی جلوبه‌رگی ژنان پێشان درا.
3- هاتنی پیاوان بۆ ئه‌و پێشانگایه به هۆی بوونی مانكه‌نی ژن قه‌ده‌غه كرا، ته‌نیا چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشوه‌ر كه پیاو بوون له رێزی پێشه‌وه دانیشتبون.
4- هاتنی په‌یامنێرانی پیاو بۆ هۆڵه‌كه قه‌ده‌غه كرابوو و ئه‌و رۆژه ته‌نیا ژنانی رۆژنامه‌نووس رێگه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌یان پێی درا.
