مه‌نوچێر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ به‌یانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی دووهه‌می گوفتگۆكان چاوی به عه‌لی باباجان هاوتای توركی خۆی كه‌وت.
ماد نیوز: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی تورك وێرای راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و دیدارانه‌یان به رووداوێكی گرنگ وه‌سف كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "TGRT HABER"، دوا به دوای سه‌ردانی راوێژكاری بووش بۆ ئانكارا و گوفتگۆكان له نێوان دوو به‌رپرس سه‌رباره‌ت به پرۆگرامه ناوه‌كییه‌كانی ئێران، باباجان له‌گه‌ڵ مه‌نوچێر موته‌كی له چه‌ند خولێكی گوفتگۆدا له‌و باره‌وه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران تاوتۆ ده‌كات.
دوینێ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا باباجان ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌ی گوفتگۆی نێوان دوو وڵات كرد و تاوتۆكردنی پرۆگرامه ناوكییه‌كانی ئێرانی به گرنگترین ته‌وه‌ری گوفتگۆكان له قه‌ڵه‌م دا.
ئاشكرا بوو كه توركیا رۆڵی نێونجی له پرۆگرامه ناوه‌كییه‌كانی ئێران نێوان ئه‌و وڵاته و وڵاتانی 5+1 ده‌بینێ.
ئه‌مرۆ به‌یانیش ئه‌م گوفتگۆیان بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستی پێكرده‌وه و به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی حكومه‌تی "مهر" له ئێران، ئاڵوگۆره سیاسییه‌كانی ناوچه باسی گرنگی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بووه.