هونه‌رمه‌ند فارس، خوسره‌و شه‌كیبایی به‌ری به‌یانی ئه‌مرۆ له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشیه‌كی كوشه‌نده له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تارن ماڵاوایی له خۆشه‌ویستان و لایه‌نگرانی هونه‌ری سینه‌ما كرد.
ماد نیوز: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ئێران هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی خوسره‌و شه‌گیبایی هونه‌رمه‌ندی بواری سینه‌ما، تیئاتر و ته‌له‌فزیرنیان بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو به هۆی سه‌ره‌تانی جه‌رگ له نه‌خۆشخانه‌ی "پارسیان"ی تاران له ژێرچاوه‌دێری پزشكی بوو.
خوسره‌و شه‌كیبایی زیاتر له 40 فیلمی درێژدا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی فستیڤاله‌كانی هونه‌ری سینه‌مایه.
ئه‌و هونه‌نرمه‌نده له تاران له دایك بو و هه‌ر له‌و شاره‌ش خوێندنی له بواری سینه‌ما له زانكۆ ته‌واو كرد.
زیاتر له 30 ساڵ كار كردن له بواری سینه‌ما و تئاتر كارنامه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئێرانییه‌یه.