دوو كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی، حوسێن یه‌زدانپه‌نا و مه‌سعود كه‌مالی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناوی سوپای رزگاری بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر تاوانبار ده‌كه‌ن.
ماد نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسخه‌یه‌كی به ده‌ست "ماد نیوز" گه‌یشتووه، وێرای ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای رزگای كوردستان، له لایه‌ن دوو كه‌سی ناسراو بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشیه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ر چه‌شنه هه‌واڵێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و سوپایه به ده‌ستكردی كه‌سانێك به ناوی حوسێن یه‌زدانپه‌نا(جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان) و مه‌سعود كه‌مالییه‌وه له قه‌ڵه‌م دراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:ئیستا ئه‌وا ئه‌بیسین که تاقمێ دووکانداری سیاسی و مه‌سڵه‌حه‌تچی به بێ له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد و کوردستان و به مه‌به‌ستی رێک خستنی سیایی له‌شکه‌ر، به ناوی سپای رزگاری کوردستان، که‌وتوونه‌ته ته‌ق و ده‌وی کۆ کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک، تا له پێناو به‌رهه‌م هێنانی پووڵ و پاره‌یه‌کی زیاتر و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیدا بیکه‌ن به ده‌سه‌ی دومبه‌کی تازه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له لایه‌ن دوکتور مادح نه‌قشبه‌ندی وئه‌حسه‌ن نه‌قشبه‌ندییه‌وه ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه: داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن كه خۆ له‌و بیرۆكه‌یه بپارێزن.
شایه‌نی باسه له چه‌ند رۆژی رابردوودا و له یه‌كێك له ماڵپه‌ره كوردییه‌كان دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای رزگاری كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ری سیاسی و سه‌ربازی دژ به كۆماری ئیسلامی راگه‌یاندرابوو.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
ئاگاداری بو خه‌لکی کوردستان له باره‌ی تاقمێک به ناوی سوپای رزگاری
به ناوی خووای گه‌وره و مێهره‌بان
وێرای گه‌رمترین رێز و سڵاومان بۆ خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان، به مه‌به‌ستی ئاگاداری بۆ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به تایبه‌ت ناوچه‌ی هه‌ورامان، که تامه‌زرۆی خه‌باتی سیاسی و نیزامی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی و یا سپای رزگاری کوردستانن.
ئیمه هه‌ر جم و جوڵێکی خه‌ڵکی له رۆژهه‌ڵات، باشوور و باکوور که هه‌ڵقوڵاوی ئیراده،خواست و نیازی خه‌ڵک و له پێناو ئاوات و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا بن ، به مافی ره‌وا و حقۆقی شه‌رعی داده‌نێین.
به‌ڵام ئیستا ئه‌وا ئه‌بیسین که تاقمێ دووکانداری سیاسی و مه‌سڵه‌حه‌تچی به بێ له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد و کوردستان و به مه‌به‌ستی رێک خستنی سیایی له‌شکه‌ر، به ناوی سپای رزگاری کوردستان، که‌وتوونه‌ته ته‌ق و ده‌وی کۆ کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک، تا له پێناو به‌رهه‌م هێنانی پووڵ و پاره‌یه‌کی زیاتر و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیدا بیکه‌ن به ده‌سه‌ی دومبه‌کی تازه.
ئێمه به‌م جۆره خه‌ڵکی کۆردستان و به تایبه‌ت مه‌ردمی هه‌ورامان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م وه‌هم و خه‌یاڵه که له لایه‌ن مسعود کمالی و حسین یزدانپنا وه هاتوه‌ته ئاراوه به هیچ جۆری پێوه‌نی به بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندیه‌وه نیه و ته‌نیا خولقاوی بیری چه‌وتی ئه‌و دوو که‌سه‌یه.
ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی ئه‌م جم و جووڵه به مه‌شکووک، ناپه‌سه‌ند و به مایه‌ی که‌ند و کۆسپی سه‌ر رێگای سه‌قامگیری باشوور و باقی به‌شه‌کانیتری کوردستان و دژ به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانین.
وه‌ک فارس ده‌ڵێ: تا خود حدیپ مفصل بخوانی ازین مجمل.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به پێۆیست ده‌زانین تا خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان و به تایبه‌ت ناوچه‌ی هه‌ورامان ئاگادار بکه‌ینه‌وه که مسعود کمالی و حسین یزدانپنا هیچ وه‌خت ناتوانن هه‌ڵگری په‌یامی سیاسی خه‌ڵکی کورد و یان بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی بن.
دوکتور مادح نه‌قشبه‌ندی به‌ریتانیا(له‌نده‌ن)
ئه‌حسه‌ن نه‌قشبه‌ندی سوید
2008/07/13