یه‌كیه‌تی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران وێرای ده‌ربرینی پشتیوانی خۆیان له فه‌زاد كه‌مانگه‌ر بریاری له سێداره‌دانیان بۆ ئه‌و مامۆستایه كورده مه‌حكوم كردووه.
ماد نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست "ماد نیوز" كه‌وتووه: یه‌كیه‌تی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران حوكمی داسه‌پاو به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه كورده مه‌حكوم ده‌كات له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاوترسین كردنی خه‌ڵكی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
ئه‌وه خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندراوی YJDKI ه:
“حوكمی داسه‌پاوی ئێعدام به سه‌ر مامۆستایی كورد، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر مه‌حكووم ده‌كه‌ین"
دیوانی به‌رزی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، حوكمی ناڕه‌وایی ئێعدامی به‌سه‌ر سێ چالاكی كورد به ناوه‌كانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر( ماموستای قوتابخانه)، فه‌رهاد وه‌كیلی‌و عه‌لی حه‌یده‌ریان به تاوانی "محاربه" واته شه‌ڕ دژ به خودا په‌سند كرد. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه، 22ی پووشپه‌ری 1387ی هه‌تاوی، ماموستایێكی دیكه‌ی كورد به ناوی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی خه‌ڵكی له‌یلاغی كوردستانی ئێران به حوكمی ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
ژنانی ئازادیخوازی كورد‌و چالاكانی مافی ژنان له كوردستانیش له‌م سیاسه‌ته سه‌ركووتكه‌رانه‌یه به دوور نین، دیتمان كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دادگایه‌كی ئه‌و رێژیمه حوكمی 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هانا عه‌بدی، چالاكی مافی ژنان سه‌پاند‌و ئێستا چه‌ندین ژنی كوردیش له‌وانه رووناك سه‌فارزاده‌و زه‌ینه‌ب بایزیدی له به‌ندیخانه‌كانی رێژیمدان.
ئه‌م بڕیاره ناڕه‌وایانه به مه‌به‌ستی چاوترسێنی خه‌ڵك له به‌رێوه‌بردنی خه‌بات‌و چالاكی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد‌و له درێژه‌ی سیاسه‌تی سیستماتیكی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌مه‌ڕ سه‌ركووت، زه‌بر‌و زه‌نگ‌و داپڵۆسین به دژی تێكۆشه‌ران‌و ئازادیخوازانی كورد له كوردستانی ئێراندایه.
ئێمه وه‌ك یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حوكمی داسه‌پاو به‌سه‌ر فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر‌و چالاكانی دیكه‌ی كوردستانی ئێران مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین‌و هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو هێز‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی كوردستان، كۆر‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م حوكمه ناڕه‌وایانه‌و هه‌روها گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی تێكۆشه‌رانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی كورد له كوردستانی ئێران بێ‌ده‌نگ نه‌مێنن‌و ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای خۆیان له‌مه‌ڕ رزگار كردنی گیانی ئه‌م خه‌باتگێڕانه بخه‌نه گه‌ڕ.
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
24/4/1387
14/7/2008