دوای به‌دوای راگه‌یاندنی برینداربوونی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له به‌یاننامه‌یه‌كدا HPG ئه‌و هه‌واڵانه‌ی میدیای تورك به درۆ ده‌خاته‌وه.
ماد نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به زمانی توركی ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (BIM) وێرای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانیان بریندار بوبێ، نوسیوێتی: "سوپای فاشیستی تورك بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی شه‌ری خۆیان داپۆشن ده‌ست به چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن و په‌نا بۆ در‌و ده‌به‌ن."
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له ماڵپه‌ری ئینتێرنێتی "یه‌نی ئۆزگور پۆلێتیكا" بڵاوبۆته‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌ندێك له میدیای تورك و دوای به‌دوای ئه‌وانیش راگه‌یاندنه كوردییه‌كان له زمان ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه هه‌واڵی بریندار بوونی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "فه‌همان حوسێن" ناسراو به "باهۆز ئه‌ردال"یان له ناوچه‌یه‌كی ده‌روبه‌ری زاپ بڵاو كردبۆوه.
میدیای تورك رایگه‌یاندووه كه ئه‌مرۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له رێگه‌ی فرۆكه شه‌ركه‌ره‌كانه‌وه بۆردومان كردووه و ئه‌وه بوو كه باهۆز ئه‌رداڵ به سه‌ختی بریندار بووه.