یه‌كگرتوویی له هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له 19 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو سكرتێری گشتی حدكا، ده‌زگا سیخۆرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیگه‌ران كردووه و رۆژانه خه‌ڵك بانگهێشتی ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به رژێم ده‌كرێن.
ماد نیوز: به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له كوردستانی ئێرانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، جگه له‌وه‌یكه به ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی بانه، بۆكان و مه‌هاباد دوای مانگرتنه‌كان ده‌ستگیر كراون، به‌شێكی زۆری دوكانه‌كانی شاره‌كان وه‌كوو پیرانشار پلۆمپ كراوه و خاوه‌نه‌كانیان بۆ ئیداره‌ی "ئه‌ماكن"ی ئه‌و شارانه بانگ كراون.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری "ماد نیوز" له پیرانشار ،"رژێم به شێوه موته‌فه‌ریقه و تاق تاق ئه‌و دوكاندارانه بانگ ده‌كات و هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كات".
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بریاریان داوه له پیرانشار كۆمه‌ڵێك له‌و دوكاندارانه به سزای ماددی تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌هاباده‌وه پێی راگه‌یاندین: له نێوان ئیداره‌ی "ئه‌ماكن" و "ئیتلاعات"ی مه‌هاباد ناكۆكی هاتۆته ئاراوه و هه‌ر دوو لایه‌ن گله‌ییان له شێوازی سه‌ركوتكردنی یه‌كتر هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ماد نیوز، ئاشكرای كرد: دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له دوكانه‌كانی شاری مه‌هاباد پلۆمپ كراون و به‌شێكیش له دوكانداران بانگهێشتی ئیداره‌ی ئه‌ماكن كران، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد ناره‌زایه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ربریوه و به فه‌رمانده‌ی "ئه‌ماكن"ی راگه‌یاندووه: ده‌بێ به‌رد له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه هان نه‌درێن و له بیریان بچێته‌وه.
له خواره‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێرانشار كه تایبه‌ته به مانگرتنه‌كانی رۆژی 22 پوشپه‌ر، بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌رێز دانراون:



