ململانی له نێوان دوو باڵی یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان بۆ هۆی دوو كه‌رتبوونی ئه‌و رێكخراوه‌یه و ده‌ركردنی سكرتێر و ئه‌ندامێكی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
ماد نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌ك به "مادنیوز"ی راگه‌یاند: ململانی له نێوان دوو باڵی رێكخراوی یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان به‌و په‌ری خۆی گه‌یشتووه و تا راده‌ك بووه كه مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی پارتیدا، بریاری ده‌ركردین هه‌ر دوو سه‌رۆك باڵی ناو ئه‌و رێكخراویه‌ی داوه.
به پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له باڵه‌كان كه له كۆنگره‌ی هاوینی رابردوودا به زۆرینه‌ی نزیك به ته‌واوی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه سه‌ر به "رێناس جانۆ" سكرتێری ئێستای ئه‌و رێكخراوه‌یه و باڵه‌كه‌ی دیكه‌ش سه‌ر به "ئاریان سه‌لاحه‌دین"ه كه ئه‌ویش ئێستاكه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێ پێی رایگه‌یاندین: لایه‌نگرانی ئاریان پێكهاته‌یه‌كن له خه‌ڵكانی هه‌ولێر و پێیان وایه كه بۆ جاری چه‌نده‌م نابی بادینی سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه‌یه بێ.
به پێی زانیارییه‌كان تێكرای ئه‌و ئه‌ندامانی سه‌ر به باڵی "رێناس جانۆ" بوون له‌به‌رامبه‌ر بریاری رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی pdk ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و له نوسراوێكدا داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی كردووه.
شایه‌نی باسه رێكخراوی یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان له به‌هێزترین رێكخراوه‌كانی كوردستانی باشووره كه له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان و خوێندكارانی ئه‌و پارچه‌یه‌دا كار ده‌كات.