سێ چالاكی مافی مرۆڤ به تاوانی كاركردن بۆ به‌رێوه‌چوونی مانگرتنه‌كانی رۆژی 22 پوشپه‌ری ئه‌مساڵ له بانه ده‌ستگیر كراون.
ماد نیوز: هه‌واڵنێری "گویا" له زمانی "كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران" رایگه‌یاندووه: هێمن فه‌رهادی، رێبین ره‌موزی، سیاووش خه‌ندانی كه خه‌ڵكی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، له رۆژی 22 پوشپه‌ر هاوكات له گه‌ڵ 19 ساڵگه‌ردی تیرۆری د.قاسملوو ده‌ستگیر كراون.
تاوانی ئه‌و كه‌سانه پروپاگه‌نده بۆ مانگرتنه‌كانی 22 پوشپه‌ر و مه‌حكوم كردنی تیرۆر و تیرۆریزم راگه‌یاندراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌رچه‌نده به ده‌یان كه‌س له‌و رۆژه‌دا ده‌ستگیر كراون به‌ڵام تا ئێستا شوناسی ئه‌و به‌ندكراوانه نه‌زانراوه.
ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ شوێنێكی نادیار ره‌وانه كراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.
بنه‌ماڵه‌ی گیراوه‌كانی رۆژی 22 پۆشپه‌ر وێرای ده‌ربرینی نیگه‌رانی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی منداڵه‌كانیان تا ئێستا شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.