مسته‌فا هیجری، سكرتێری حدكا له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كردووه، سوپاسی خۆی بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی بانگه‌وازی حدكا له 22 پوشپه‌ر ده‌ربریوه.
ماد نیوز: له نوسراوێكدا كه نوسخه‌یه‌كی ده‌ست ماد نیوز كه‌وتووه، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردووه كه له رۆژی 22 پوشپه‌ردا به داخستنی دوكان و بازاره‌كانیان، رێزیان له 19هه‌مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو سكرتێری شه‌هیدكراوی ئه‌و حیزبه گرتووه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌ی سكرتێری حدكایه:
بۆ خه‌ڵكی كوردستان به بۆنه‌ی حه‌ماسه‌ی 22ی پووشپه‌ڕه‌وه
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ئازادیخوازی كوردستان!
سڵاوی گه‌رمی شۆڕش‌و به‌رخۆدان!
له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ، نۆزده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری دوكتور قاسملووی نه‌مر سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات‌و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان، ئێوه جارێكی دیكه به پیر بانگه‌وازی حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌تان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه هاتن. دووكان‌و بازاڕه‌كانتان داخست، به جل‌وبه‌رگی كوردی‌یه‌وه هاتنه شه‌قامه‌كان‌و، شه‌و چرای ماڵه‌كانتان كوژانده‌وه.
هه‌مووی ئه‌وانه‌تان له حاڵێكدا به‌ڕێوه برد كه مه‌ئموورانی مه‌رگ‌و دوژمنانی ئازادی به‌مه‌به‌ستی چاوترسێن كردنتان بازاڕ‌و
شه‌قام‌و كوچه‌و كۆلاَنه‌كانتانیان ته‌نی بوو، به هه‌ڕه‌شه‌و چاو زه‌ق كردنه‌وه لێتان، ده‌یانه‌ویست ئیراده‌ی قایم‌و باوه‌ڕی قووڵتان به بڕیارێك كه دابووتان له‌رزۆك بكه‌ن. غافڵ له‌وه‌ی كه له‌مێژه خه‌ڵكی تینووی ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردستان، هه‌یبه‌تی به‌كرێگیراوانی كۆماری نه‌زانی‌و دواكه‌وتوویی‌یان شكاندوه‌و، بڕیاری نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتنیان داوه‌و له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ی قوربانیدانن.
له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی مه‌هاباد شاری كۆمار‌و پێشه‌وا، سه‌قزی خوێناوی، بۆكان، شنۆ، پیرانشار، نه‌غه‌ده‌و ورمێ حه‌ماسه‌یان خوڵقاند‌و له باقی شار‌و گونده‌كانیشدا به گوێره‌ی توانا خه‌ڵك له‌و خه‌باته مه‌ده‌نی‌و سه‌رده‌میانه‌دا به‌شدار بوون.
خۆشك‌و برا خۆشه‌ویسته‌كانم!
ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته له یه‌كگرتوویی ئێوه خه‌ڵكی شار‌و گونده‌كاندا بوو كه به یه‌كڕیزیی خۆتان نیشانتان دا كه كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێزنواندنی خۆی له به‌رانبه‌ر یه‌كگرتوویی ئێوه‌دا زه‌بوون‌و داماوه. ئێوه به‌و ئازایه‌تی‌و بوێری‌یه بۆ جارێكی دیكه‌ش بێزاری‌و نفره‌تی خۆتان به سه‌ر كۆماری مرۆڤ كوژی ئیسلامی‌دا باراند‌و رووحی پاكی دوكتور قاسملوو و هه‌موو شه‌هیدانتان شاد كرد، بێجگه له‌وه دیسان به هه‌موو لایه‌كتان سه‌لماند كه ئێوه رێڕه‌وانی به‌وه‌فای قاسملووی نه‌مر‌و حیزبه‌كه‌ی قاسملوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن.
ئێمه دڵنیاین ئه‌و رۆژه له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه مافخوراوه‌كه‌ماندا هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه.
به‌م هۆیه‌وه سپاس‌و پێزانینی خۆمان پێشكه‌ش به هه‌موو ئێوه‌ی خه‌باتگێڕ‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌ك له‌و كه‌مپه‌ینه‌دا به‌شدار بوون، شانازی به وشیاری‌و ئازایه‌تی‌تان ده‌كه‌ین‌و به شایانی هه‌موو ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری‌یه‌كتان ده‌زانین.
با 22ی پووشپه‌ڕ بكه‌ینه سه‌رفه‌سڵێكی نوێ له خه‌باتی مه‌ده‌نی دژی رێژیم
سه‌ركه‌وتن‌و سه‌ربه‌رزی بۆ ئێوه‌و!
سه‌رشۆڕی‌و نه‌مان بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی!
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتی P.K.D.I