به‌رپرسێكی حیزبی میللی میسر، سه‌رقاڵی دروستكردنی فیلمێكه له‌سه‌ر بیرۆكه تیرۆریستیه‌كانی خومه‌ینی و ئه‌مه‌ش به وه‌ڵامی فیلمی ئێرانی "له سێداره‌دانی فیرعه‌ون" ده‌زانێ.
ماد نیوز: ته‌له‌ڤزیۆنی عه‌ره‌بی زمانی "العربیه" رایگه‌یاند: له وه‌ڵامی فیلمی " له‌سێداره‌دانی فیرعه‌ون" كه ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیمای ئه‌نوه‌ر سادات، سه‌رۆكی كوژراوی میسر پیس بكه‌ن، سه‌رقاڵی دروستكردنی فیلمێكن كه له‌سه‌ر بیرۆكه‌كانی خومه‌ینی و خواسته تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌و ئیمامه نوسراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، "محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن الفی" كه ئه‌ندامێكی پایه‌به‌رزی حیزبی میللی ده‌سه‌ڵاتداری میسره، سه‌رپرشتی كاری دروستكردنی ئه‌و فیلمه ده‌دات و له‌و باره‌یه‌وه به "العربیه"ی راگه‌یاندووه: كاره سه‌رتاییه‌كانی ئه‌و فیلمه كۆتایی پێهاتووه و ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی میسر به ناوی "محه‌ممه‌د فازڵ" بریاره كار له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه بكات و كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تیش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه وه‌ستۆ ده‌گرێ.
"الفی" له باره‌ی وه‌رده‌كارییه‌كانی ناو ئه‌و فیلمه رایگه‌یاندووه: فیلمی "خومه‌ینی ئیمامی خوێن" جوڵانه‌وه‌ی توندره‌وانه‌ی خومه‌ینی له پاریس تا تاران و كاریگه‌ری ئه‌و تونده‌روییه له‌سه‌ر میسر و له ماوه‌ی 10 ساڵی یه‌كه‌می ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه مه‌ترسیداربوونی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی میسری باس كردووه.
به پێی لێدوانه‌كانی "الفی"، ئه‌و فیلمه وره‌كارییه‌كانی تیرۆری سادات و كاریگه‌ی بیری خومه‌ینی له‌سه‌ر به‌رێوبه‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه نیشان ده‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبی میللی میسر رایگه‌یاند: ئه‌و فیلمه بیرۆكه‌كانی خومه‌ین ده‌خاته ژێر پرسیار و نیشان ده‌دا كه خومه‌ینی ئیمامی ئیسلامی نه‌بووه به‌ڵكوو ئیمامی خوێن بووه.
شایه‌نی باسه هه‌فته‌ی رابردوو ئاشكرا بوو كه له ئێران فیلمێك له‌سه‌ر ئه‌نوه‌ر سادات و بكوژه‌كه‌ی كه وه‌كوو "شه‌هید خالد ئیسلامبولی" ناسراوه، دروست ده‌كرێ..
بنه‌ماڵه‌ی سادات ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنی ئه‌و فیلمه ده‌ربریوه.
دۆینێ په‌رله‌مانی میسر له نوسراوێكدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته داوای كرد كه پێشی هه‌رچه‌شنه سوكایه‌تی و بێ حورمه‌تێك به‌رامبه‌ر به سومبوله‌كانی میسر بگیرێ.
هه‌ر له‌و باره‌وه ئاشكرا بوو كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر باڵوێزخانه‌ی ئێرانی له قاهیره بانگ كردووه و هۆشداری پێداوه كه دروستكردنی ئه‌و فیلمه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌گه‌یه‌نێ.