ماد نیوز: رۆژنامه‌ی ئاسۆ له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد كه ئه‌مریكا داوای (1500) دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی نكۆڵی له ڕاستی هه‌واڵه‌كه ناكات، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ڕه‌نگه فڕۆكه‌خانه‌كه مه‌ده‌نی بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم داوای نه‌خشه‌ی ئه‌و هه‌زار و پێنج سه‌د دۆنم زه‌وییه‌ی له شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه خدر كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندووه؛ "بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای ته‌رخانكردنی (1500) دۆنم زه‌وی له شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه كراوه، نه‌خشه‌ی زه‌وییه‌كانمان پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كردووه".
ناوبراو به دووریشی زانی كه فڕۆكه‌خانه‌كه بكرێته فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی و بنكه‌ی سه‌ربازی لێ دابمه‌زرێت، وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتێكی وا هه‌یه كه بۆ ئه‌مریكییه‌كان بێت، به‌ڵام من ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان نیم".
له‌باره‌ی مافی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانیش، ڕایگه‌یاند؛ "مافی كه‌س نافه‌وتێت و هه‌موو خاوه‌ن زه‌وییه‌كان به‌پێی یاسا قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه".
ئه‌و رۆژنامه‌یه له زمانی هاوڵاتییه‌ك ئاشكرای كردووه كه گومانی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه سه‌ربازی بێ نه‌ك مه‌ده‌نی.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كی له‌مه‌وپێش هه‌واڵی ئه‌وه ئاشكرا بوو كه ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره بكه‌نه‌وه.