ماد نیوز: رۆژنامه‌ی "خراسان" چاپی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ی ئێران، له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد كه دادگای شاری مه‌شه‌د بریاری له‌سێداره‌دانی بۆ لاوێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه ده‌ركردووه كه 4 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوشتووه.
به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه حه‌مید، دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه و گوتویه‌تی كه ئه‌ندامێكی هه‌مان بنه‌ماڵه یارمه‌تی داوم بۆ كوشتنی دایك و باوگ و دوو خوشك و برای خۆی.
هۆكاری ئه‌و كوشتنانه به گوێره‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌وه بووه كه، ئه‌ندامێكی ئه‌و خێزانه به ناوی "مه‌هدی" كچێكی خۆش ویستووه و دوای ئه‌وه دایك و باوكی رازی نه‌بوون، پێشنیاری به حه‌میدی هاورێی داوه كه یارمه‌تی بدات له كوشتنی دایك و باوكی.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی تایبه‌ت به كوشتن له مه‌شه‌د و دانپیانانه‌كان، حه‌مید هه‌ر 4 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشتووه، مه‌هدی ته‌نیا یارمه‌تی داوه بۆ كوشتنی دایك و باوكی خۆی.
هۆبه‌ی 5ی دادگای مه‌شه‌د بریاری4جار سێداره‌دانی به تاوانی كوشتنی 4 كه‌س بۆ حه‌مید ده‌ركردووه و مه‌هدیش به تاوانی هاوكاری له كوشتندا سزای 15 ساڵ به‌ندكردن و 5 ساڵ دوركه‌وتنه‌وه له شاری بۆ دیاریكراوه.