كه‌مكردنه‌وه‌ی موی سه‌ری ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی كه پێی ده‌چێ له‌سه‌ر داوای خۆی نه‌بووه، ناره‌زایه‌تی لایه‌نگرانی لێ كه‌تۆته‌وه.
ماد نیوز: ئاژانسی "فرات" رایگه‌یاند: ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی دیابه‌كر ئه‌مرۆ بۆ خستنه رووی ناره‌زایه‌تییه‌كانیان كۆبنه‌وه و گوشاره‌كانی سه‌ر ئۆجه‌لانیان مه‌حكوم كرد.
ئه‌و گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیابه‌ركر دوای ئه‌وه ده‌ێ كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا راگه‌یاندرا كه به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی به زۆر و به بێ ئیرادی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان، پرچی ناوبراویان كه‌م كردۆته‌ووه.
له هه‌مانكاتدا چه‌ندین به‌ندكراوی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی شاری بینگۆل به نیشانه‌نی ناره‌زایه‌تی پرچی خۆیان تاشیوه.
شایه‌نی باسه، ئامینه ئاینه، سه‌رۆكی DTP، رۆژی شه‌ممه له كۆبونه‌وه‌ی گشتی ئه‌و پارته‌دا له دیابه‌كر كه به ئاماده‌بوونی به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی به‌رێوه‌چوو، به فه‌رمی ناره‌زایه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه نیشان دا‌و و گوتی:" هه‌ر ئه‌وه مابوو كه به زۆر موی سه‌ری به‌رێز ئۆجه‌لان كه‌م بكه‌نه‌وه".