ماد نیوز: به پێچه‌وانه‌ی بریاره‌كانی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی كه بریار بو چی دیكه له به‌رچاوی خه‌ڵك، تاوانباران له سێداره نه‌ده‌ن، ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌واڵی له سێداره‌دانی 6 كه‌سی له شاری "سه‌بزه‌وار" له به‌ر چاوی خه‌ڵك راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "رادیۆ فه‌ردا" له زمانی ئه‌م سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تییه، تاوانی ئه‌و كه‌سانه "به‌ره‌ڵایه‌تی" راگه‌یاندراوه.
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر تاوان و چونێه‌تی دادگاییه‌كه‌یان و ناوی ئه‌و كه‌سانه تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌و 6 كه‌سه‌وه ژماری له سێداره‌دراوان گه‌یشته 11 كه‌س كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه ناوی "ئه‌حمه‌د خه‌له‌ج" خه‌ڵكی سنه بوو كه به تاوانی بازه‌رگانی مادده‌سركه‌ره‌كان له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه سێداره درا.
شایه‌نی باسه به پێی بریارنامه‌یه‌كی هاشمی شاهرودی به‌رپرسی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی كه له 9ی رێبه‌ندانی ساڵی 1386 ده‌رچوو و رۆژێك دواتری راگه‌یاندرا، له سێداره‌دانی تاوانباران له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك قه‌ده‌غه كراوه.