سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێكدادانی نێوان سوپای ئه‌و وڵاته و هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌كانی نزیك سنووری عێراق پشت راستكرده‌وه.
ماد نیوز: سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند: پێكدادانێكی قورس له نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌كانی سنووری عێراق و توركیا هاتۆته ئاراوه.
له‌و باره‌وه هیچ لایه‌نێك زانیاری وردی له‌سه‌ر قوربانیانی ئه‌و پێكدادانانه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆمه‌ڵێك له گه‌ریلاكان كه ویستویانه بێنه ناو خاكی "توركیا" رووبه‌رووی سوپای تورك بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا 4 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌و پێكدادانه له ناوچه‌ی له شاخه‌كانی ناحیه‌ی "بیتولشه‌باب" سه‌ر به هه‌رێمی شرنا‌خ روویداوه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی سوپای توركیا له كاتێكدایه كه ماڵپه‌ری "ئینتێرنێت هه‌به‌ر"، ئه‌مرۆ ئاشكرای كرد، سوپای توركیا به هۆی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناو خاكی توركیا، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له هه‌رێمی هه‌ككاری بۆردومان كردووه.
ئه‌و ماڵپه‌ره رایگه‌یاندووه: ئه‌و چه‌ند گه‌ریلایه ویستویانه بێنه ناو توركیا و له لایه‌ن سه‌ته‌لایتی سه‌ربازییه‌وه بینراون.
به گوێره‌ی هه‌مان هه‌واڵ دوای بۆردومانی ئاسمانی فرۆكه‌كان، هێزی پیاده‌ی سوپای توركیا بۆ شوێنه‌كه ره‌وانه كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه "رۆیتێرز" له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند: رۆژی رابردوو له پێكدادانێكدا له شرنا‌خ 2سه‌ربازی تورك و 3 گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان كوژراون.
به پێی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه سوپای توركیا دوای ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه به یارمه‌تی هێزی ئاسمانی و زه‌مینی ئۆپێراسیۆنێكی به‌رفراوانی به دژی گه‌ریلا له ناچه‌كه ده‌ست پێكردووه.