داواكاری گشتی توركیا 86 كه‌سی به هه‌وڵدانی كود‌تا له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان تۆمه‌تبار كرد.
ماد نیوز: راگه‌یاندنه‌كانی تركیا ئاشكرایان كرد كه داواكاری گشتی له ئه‌سته‌نبول ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌شێوه‌ی فه‌رمی ژماره‌یه‌ك كه‌سی تۆمه‌تباركرد كه پیلانیان داناوه بۆئه‌وه‌ی كوده‌تا له دژی حكومه‌ت ئه‌نجام بده‌ن كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له توركیا سه‌رۆكاتی ئه‌و حكومه‌ته ده‌كات.
ئایكۆت جه‌نگیز ئه‌یگۆن ، داواكاری گشتی ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وێرای ئاشكرا كردنی ئه هه‌واڵه دانی به‌وه دانا كه له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی كودتایان هه‌بوو چه‌ندین گه‌وه‌ره به‌رپرسی پێشووی سوپاش هه‌یه.
ئه‌یگون ئه‌و گروپه‌ی به گرپێكی نیوه تیرۆریستی وه‌سف كرد كه هانی خه‌ڵك و هه‌وڵی نائارامییان له توركیا داوه.
ئه‌و تاوانبارانه به تاانی پێكهێنانی گروپێكی تیرۆریستی، هانی خه‌ڵك و دروست كردنی نائارامی له رێگه‌ی ته‌قه‌كردنه‌وه محاكه‌مه ده‌كرێن.
داواكاری گشتی به بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كام له‌و تاوانبارانه ئاشكرا بكات، بوونی كۆمه‌ڵیك نوسه‌ر، رۆژنامه‌نووس خه‌ڵكی سڤیلی له‌و دۆسیه‌یه‌دا به په‌یامنێران راگه‌یاند.
شایه‌نی باسه ئه‌و ئۆپێراسیۆنه‌ی پۆلیسی توركیا كه له روانگه‌ی گشتی و راگه‌یاندنی توركیا به "ئه‌رگه‌نه‌كۆن" ناسراوه به‌ر له 13 مانگ له‌مه‌وپێشه‌وه به دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێك چه‌كوچۆڵ له ماڵی ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی تورك ده‌ستی پێكرد، دوایی درێژی ئه‌و ئۆپێراسیۆنه به‌راده‌یه‌ك بوو كه بوونی گروپێكی نه‌هێنی توركیای ئاشكرا كرد كه هه‌وڵی ره‌خنه له ناو ده‌سه‌ڵات ده‌دا. ئه‌و گروپه ئێستاكه به هه‌وڵدانی كود‌تا له توركیا تاوانبار كراوه.