له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر تۆری ئینتێرنێت ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه، پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، هه‌ره‌شه‌ی له كۆماری ئیسلامی ده‌كات كه واز له كوردكوژی بێنێ. به ئاگر یاری نه‌كات.
ماد نیوز: به به‌یاننامه‌كه‌دا كه به توندی سزای له سێداره‌دانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌كیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان له لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی مه‌حكوم ده‌كات، رایگه‌یاندراوه، كه له به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی كوردانه‌وه ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانیشین.
له كۆتایی به یاننامه‌كه‌دا هاتووه:PJAK بانگ له ڕای گشتی جیهان، خه‌باتکارانی مافی مرۆڤ، مامۆستایان و هه‌موو گه‌لی کورد ده‌کات که له به‌رامبه‌ر کرده‌وه دژمرۆڤایه‌تیه‌کانی رژێم راوه‌سته بکه‌ن و به هه‌ڵوێستی خۆیان ژیانی فه‌رزاد و هاوڕێیانی گه‌ره‌نتی بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بڕیاری له سێداره‌دانی لاو و ماموستای کورد (فه‌رزادی که‌مانگه‌ر)
بۆ رای گشتی جیهان و کوردستان!
بڕیاری له سێداره‌دانی لاو و ماموستای کورد (فه‌رزادی که‌مانگه‌ر) و بڕیاری ده ساڵ زیندان و ئیعدام بۆ (فه‌رهادی وه‌کیلی و علی حه‌یده‌ریان) له لایان ده‌زگای دادی رژێمی ئێرانه‌وه دراوه. ئه‌و بڕیاره ئه‌و په‌ڕی هۆڤایه‌تی و پاشکه‌وتوو بوونی ئه‌و رژێمه نیشان ده‌دات. بڕیارێکی به‌م شێوه‌یه له که‌شو هه‌وای ئێستادا به واتای گوڕ کردنی ئاگری دوژمنایه‌تی له گه‌ل هێزه ئازادیخواز و دێمۆکراتیخوازه کانه.
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر مامۆستایه‌کی دڵسۆز و خه‌باتکارێی مافی مرۆڤی کورده که به‌بێ هیچ بنه‌ما و یاسایه‌ک تاوانبار کراوه. دادگایی کردنی نایاسایی، تۆمه‌تبارکردنی بێ بناخه، نه‌بوونی شایه‌د و به‌ڵگه و پێ شێل کردنی هه‌ر چه‌شنه زه‌مینێکی یاسایی بۆ ئه‌و بڕیاره، رووی شاراوه و دژه کوردی رژێمی ئێران ئاشکرا ده‌کات. ئیعدامی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر دوژمنایه‌تێکی راشکاوانه له گه‌ڵ گه‌لی کورده و ئاشکرایه که گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه بێده‌نگ نامێنێ. ئه‌و بڕیاره‌ی رژێمی ئێران و ده‌زگای داده‌که‌ی، کایه کردن به ئاگره. بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وه‌ش بێ شه‌ڕه‌فییه و هه‌رگیز قه‌بووڵ ناکرێ. رووحی فیداییانه‌ی شه‌هید رووناهی که له به‌رامبه‌ر ئیعدامی هه‌ڤاڵ عگید (حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر) بناخه‌کانی رژێمی وه له‌رزه خست، ده‌ستووری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کرده‌وه‌کانی رژێممان پێ ده‌دات. رژێم به‌و بڕیاره خۆی ڕێ له به‌ر پرۆسه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه که له‌وانه‌یه بۆخۆی له بن باری ئه‌نجامه‌کانیدا بمێنێته‌وه. بۆیه کاری هه‌ری ماقوڵ ئه‌وه‌یه که هه‌ر چی زووتر چاوخشاندنه‌وه‌یک له بڕیار و کرده‌وه‌کانیدا بکات.
وه‌ک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK و هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK راده‌گه‌یێنین که له به‌رامبه‌ر ئیعدامی لاوانی کورد ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانانێین و بێ هه‌ڵوێست نامێنین. هه‌تا ئێستا ته‌نیا به‌رگری ره‌وامان له چوارچێوه‌یه‌کی دیاری کراودا به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری فراوان بوونی زه‌خت و گوشاری رژێم، بێگومان هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش ده‌گۆردڕی و هه‌ر جێیه‌ک له خۆوه ده‌گرێ. رژێمی ئێران له ماوه‌ی دواییدا هێزی به‌رخۆدانێ ئێمه‌ی دیوه و پێویسته خۆی له هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌ی کوێرانه دوور بگرێ و ئاگرێک نه‌کاته‌وه که خۆی تێیدا بسوتێ.
PJAK بانگ له ڕای گشتی جیهان، خه‌باتکارانی مافی مرۆڤ، مامۆستایان و هه‌موو گه‌لی کورد ده‌کات که له به‌رامبه‌ر کرده‌وه دژمرۆڤایه‌تیه‌کانی رژێم راوه‌سته بکه‌ن و به هه‌ڵوێستی خۆیان ژیانی فه‌رزاد و هاوڕێیانی گه‌ره‌نتی بکه‌ن.
لاوانی قاره‌مانی کورد پێویسته بۆ پاراستنی رۆڵه‌کانی وڵاته‌که‌یان هێزی خۆیان نیشان بده‌ن و رژێم تێبگه‌یێنن که ئیعدامی جه‌وانێکی کورد کرده‌وه‌یه‌کی ئاسایی نابێت.
جارێکی تر بانگ له رژێم و ده‌زگا داده‌که‌ی ده‌که‌ین که له‌و بڕیاره‌ی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه و خۆیان نه‌خه‌نه رێگایه‌ک که گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
12-07-2008