خوشكه نه‌سرین قاسملوو، له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی كۆنگریسی ئه‌مریكا، ئه‌مرۆ وتارێك پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی كۆنگریس ده‌كات.
ماد نیوز: ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 14ی ژوئیه، كاتژمێر 10:30 به كاتی واشنگتۆن، هاوسه‌ری دوكتور قاسملوو، خوشكه نه‌سرین قاسملوو له بینای كۆنگریس وتارێك پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی كۆنگریسی ئه‌مریكا ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێ وتاره‌كه‌ی خوشكه نه‌سرین باس له ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران و هه‌روه‌ها تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی بێ، كه خۆی یه‌كێك له قوربانیانی ئه‌و دیارده‌یه‌یه.
شایه‌نی باسه خوشكه نه‌سرین به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژی سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه و دوینێ له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمیته‌ی حدكا و یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ئه‌مریكا به‌شداری رێوره‌سمی یادی 19 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملووی له واشنگتۆن كرد.