دوای داخستنی دوكاندارانی ناوچه‌كوردنشینه‌كانی كوردستانی ئێران به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به تیرۆری د.قاسملوو، به‌رپرسانی ئیتلاعات له شاره‌كانی كوردستان هه‌ره‌شه له دوكاندران ده‌كه‌ن و بانگهێشتی ئیتلاعات و "اماكن" ده‌كرێن.
په‌یامنێری ماد نیوز- مه‌هاباد،سه‌قز: له 19هه‌مین ساڵرۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوودا كه له‌سه‌ر داوای حیزبی دیموكرات مانگرتنێكی گشتی راگه‌یاندرا، دووكاندرانی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان رۆژی شه‌ممه دوكانه‌كانیان داخست.
ئه‌و كرده‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناره‌زایه‌تی به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سه‌قزه‌وه گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دوكاندرانی بانگهێشتی "ئیتلاعات" كراون.
له مه‌هابادیشه‌وه هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن: دوكانه‌كانی سه‌رشه‌قام پلۆمپ كراون و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پێی راگه‌یاندین: هه‌ندێك له دوكاندارانی ئه‌و شاره بانگهێشتی "اماكن" كراون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی "ماد نیوز" له مه‌هاباده‌وه ئه‌و دوكاندارانه ده‌بێ رۆژی سێشه‌ممه له "اماكن"ی مه‌هاباد ئاماده بن و وه‌ڵامده‌ری كرده‌وه‌كه‌یان بن.