سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پێی راگه‌یاندین، هه‌ر ئێستا له ده‌وروبه‌ری گلكۆی پێشه‌وا، مه‌یدانی ئیستقلال و مه‌یدانی مه‌لاجامی خۆپێشاندان دژی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه.
ماد نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو پێی راگه‌یاندین هه‌ر ئێستا كۆمه‌ڵێك له لاوانی مه‌هاباد له‌سه‌ر گلكۆی پێشه‌وا كۆبونه‌ته‌وه و به دانانی مۆم رێزیان له شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد فه‌زایه‌كی ته‌واو ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاردا زاڵه و هێزه‌كانی چه‌كداری كۆماری ئیسلامی له هه‌ندێك شوێنی مه‌هاباددا له دوێنێ شه‌وه‌وه جێگیر بوون.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه، له مه‌یدانی مه‌لاجامی ئێستاكه خوپێشاندان به‌رده‌وامه، به‌ڵام سه‌رانسه‌ری ئه‌و شوێنه له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به‌حكومه‌ته‌وه گیراون.
له مه‌یدانی ئیستقلالی مه‌هابادیش هه‌ر ئێستا خوپێشاندان به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ر چی كه‌س نه‌كیراوه، به‌ڵام به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ست "ماد نیوز" كه‌وتوون ئیتلاعاتییه‌كان ده‌ستیان كردوه به وێنه‌گرتن بۆ شناسایی خۆپێشانده‌ران.
خوپێشانده‌ران به دروشمی "قاسملوو قاسملوو رێگه‌ت درێژه‌ی هه‌یه"، هیًَزه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به له‌رزه هیًَناوه.
بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپێشانده‌ران هێزه‌كانی تایبه‌ت هاتونه‌ته گۆره‌پانه‌كه و پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی روویداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی "ماد نیوز"، دوێنی شه‌و 22له‌سه‌ر 23ی پوشپه‌ر و له ساڵرۆژی شه‌هید بوونی د.قاسملوو رێبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له مه‌یدانی ئیستقلالی شاری مه‌هاباد، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له لاوانی مه‌هابادی ده‌ستیان كردووه به خۆپێشاندان و دانی دروشم دژی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره ئه‌م كۆمه‌ڵه لاوه تووشی سه‌ركوتی هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ر بوونه‌وه و لانی كه‌م 20 كه‌س له خوپێشانده‌ران ده‌ستگیر كراون، هه‌ندێك له‌وانه ئه‌مرۆ به‌یانی ئازادكراون و هه‌ندێكیش تا ئێستا گیراون.
خوپێشاندانه‌كان تا كاتژمێر 12 شه‌و به‌رده‌وام بووه.