له 19هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هید كردنی دوكتور قاسملوو، هێلێنا قاسملوو، ناسراو به خوشكه نه‌سرین، هاوسه‌ری دوكتور ئه‌و شه‌هیده له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی تیشك، راو سرنجی خۆی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملوو و رووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ناوخۆی حیزبی دیموكرات ده‌ربری.
ماد نیوز: له یادی 19 ساڵه‌ی تیرۆری د.قاسملوو خوشكه نه‌سرین قاسملوو هاوسه‌ری د.قاسملوو له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی تیشك وێرای به‌رزنرخاندنی كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملوو و رۆڵی ئه‌و رێبه‌ره له ساڵه‌كانی سه‌ختی شۆرشدا، ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی سرنج راكێش له وانه‌ش جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حدكا له‌و حیزبه كرد.
خوشكه نه‌سرین كه به زمانی فارسی قسه‌ی ده‌كرد گوتی: "باشترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دیالۆگه و من نازانم ئه‌وانه‌ی كه جیابوونه‌وه بۆ (كارشكنی) ده‌كه‌ن. به بروای من ئه‌وانه، كۆنگره‌ی هه‌شت و ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌موویان خه‌یانه‌تكارن."
هاوسه‌ری دوكتور قاسملوو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه:"جیابوونه‌وه شتێكی ئاسایی و ئه‌وه له حیزبێكی دیموكراتدا رووده‌دات و خه‌ڵكانێك مافی خۆیانه له حیزبێك جیاببنه‌وه، به‌ڵام مافی (كارشكه‌نی) یان نییه."
خاتوو نه‌سرین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وێرای ره‌خنه‌كرتن له كولتووری رۆژهه‌ڵات و یاسای و رێسای ئیسلامی له باره‌ی ژنانه‌وه، ئاماژه به بیرورای دوكتور قاسملوو له باره‌ی مافی ژنان كرد و گوتی:" ئه‌و دانی به مافی ژنان داده‌نا و به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ژنان نه‌یانتوانی له رێزی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌وه جێ بگرن، ده‌گه‌رێـته‌وه بۆ خۆیان."
خوشكه نه‌سرین له قسه‌كانیدا داوای له گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت ژنان و پێشمه‌رگه‌كان كرد به رێگه‌ی خوێندن و خۆپێگه‌یاندن، پێگه‌ی خۆیان له جیهاندا قورس بكه‌ن.
له كۆتایی قه‌سه‌كانیدا خوشكه نه‌نسرین قاسملوو هیوای خواست كه رۆژێك كوردستانی ئێران رزگار بێ و بچێ بۆ كوردستان.