هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندییدار به یادی د.قاسملو و مانگرتنه‌كانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن میدیای هه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی كۆمۆنیست و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و پارتی ئازادی بایكۆت ده‌كرێ.
ماد نیوز: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو و له 19هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هید بوونی د.قاسملو و سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، زۆربه‌ی زۆری شاره‌كانی كوردستان مانگرتنێكی به‌رفراوانیان به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ست پێكرد، هه‌واڵی ئه‌و رووداوه له زۆربه‌ی ماَلپه‌ر و میدیاكانی كوردی رۆژهه‌ڵات بڵاوبۆوه، به‌ڵام جێی سرنج و بایه‌خی ئۆپۆزسیۆنی كوردی نه‌بوون.
داخستنی دوكان و بازاره‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به تیرۆری د.قاسملوو، هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر میدیای هه‌ر دوو حیزبی كۆمه‌له‌ی شۆشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران (باڵی عه‌بدوڵای مۆهته‌دی) و كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی كۆمۆنیست نه‌بوو.
له پاڵ ئه‌و دوو حیزبه‌دا پارتی ئازادی كوردستانیش كه خۆی له حیزبی دیموكرات به نزیكتر ده‌زانێ، ئه‌م هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ری زمانحاڵی خۆی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدابوو كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له میدیاكانی فارسی زمانیش ئاماژه‌یان به‌و مانگرتنه كردبوو و وێًنه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ش بۆ سه‌لماندنی راستی و به‌رفراوانی مانگرتنه‌كه له‌سه‌ر تۆری ئینتێرنێت بڵاوببۆوه.