هاككه‌رانی ئینتێرنێتی ئه‌مجاره ڤایرۆسێكی نوێیان دروست كردووه كه به رێگه‌ی مایله‌وه دێ و ناوی ئه‌و ڤایرۆسه به‌راده‌یه‌ك سرنج راكێشه كه هانی مرۆڤ ده‌دا مایله‌كه بكه‌یه‌وه.
ماد نیوز: له سه‌روبه‌ندی كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان رۆژئاوا و ئێران، هاككه‌رانی ئینته‌رنێت توانیویانه ڤایرۆسێك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سرنج رابكێشن.
له مایله‌كه‌دا ته‌نانه‌ت هه‌ندێك زانیاری تێدایه كه 20000 سه‌ربازی ئه‌مریكا سنووری ئێرانیان بریوه و له خواره‌وه ڤیدیۆیه‌ك دانراوه كه داوای كردنه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆردومانی بنكه ناوه‌كییه‌كانی ئێران سه‌ير بكه‌یت، دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه، ڤایرۆسێكی به ناوی Tibs-UO رووبه‌رووی خوێنه‌ر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ئه‌و هاككه‌رانه كه‌ڵك له رووداوێكی سیاسی گرنگ وه‌رده‌گرن، له ساڵی 2005یشدا ڤایرۆسیكیان دروست كرد و به رێگه‌ی مایله‌وه ناردیان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنیت كه تیایدا دروستبوونی چه‌كی ناوه‌كی ئێرانی نیشان ده‌دا.