سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رفاندنی 3 گه‌شتاره ئالمانییه‌كان له لایه‌ن pkkوه مه‌حكوم ده‌كات و داوای هه‌رچی زووتر ئازادكردنی ئه‌م بارمتانه‌ی كردووه.
مادنیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دۆینێ، 13/7/2008، له‌سه‌ر ماڵپه‌ری تایبه‌ت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبۆته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێرای ئیدانه كردنی رفاندنی گه‌شتارانی ئالمانی، ئه‌م كاره به كارێكی زۆر خراپ و زیانبه‌خش به كێشه‌ی كورد ده‌زانێ.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له به‌یاننامه‌كه‌دا داوای هه‌رچی زووتر ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كردووه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه:
به یاننامه
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به توندی ئیدانه‌ی رفاندنی سێ گه‌شتیاره ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌كات كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك و له رۆژهه‌ڵاتی توركیا رفێنرابوون‌و ئه‌م كاره‌ش به كارێكی زۆر خراپ‌و زیانبه‌خش به كێشه‌ی كورد داده‌نێ‌و داوا له‌و لایه‌نه ده‌كات كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه، به په‌له‌و بێ دواكه‌وتن ئه‌و سێ گه‌شتیاره ئازاد بكات.
سه رۆكایه تی هه رێمی كوردستان
12-7-2008