ماد نیوز: ته‌له‌فزیۆنی TGRT ئه‌مرۆ دوینێ شه‌ممه، بڵاویكرده‌وه كه له پێكدادانێكدا هێزه‌كانی سوپای توركیا 1 سه‌ربازیان لێ كوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد كه ئه‌و سه‌ربازه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی پیاده‌ی سوپا له‌گه‌ڵ هێزێكی گه‌ریلای سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌شی له شوێنی رووداوه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌و شه‌ره له ناوچه‌كانی نزیك شرنا‌خ رووی داوه.
له باره‌ی ئه‌و پێكدادانه‌وه سایتی "INTERNET HABER" رایگه‌یاند: له پێكدادانه‌كاندا گه‌ریلایه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستانیش گیانی له‌ده‌ست داوه. تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵه له لایه‌ن PKKوه پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌ه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری "ماد نیوز" له زمانی ئاژانسی "ئاسیۆشه‌یتد پرێس"، له پێكدادانی رۆژی هه‌ینیدا 10 گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌و رووداوه‌ش له شاخه‌كانی ده‌روبه‌ری شرنا‌خ روویداوه و جاشێكیش له پێكدادانه‌كه‌دا كوژراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 3 گه‌شتیاره ئالمانییه ده‌ست پێكردووه كه هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه رفێنرابوون.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئاژانسی فرات رایگه‌یاند: له دێرسیم به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ر ترۆمۆبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیا لانی كه‌م 2 سه‌ربازی تورك ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه یه‌كێك له كوژراوه‌كان ده‌ره‌جه‌دا بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سه‌ربازی پیاده.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ماڵپه‌ری زمانحاڵی سوپای توركیا، له هه‌واڵیكدا دانی به برینداربوونی 4 سه‌رباز و جاشێكی ئه‌و وڵاته دانا كه له ده‌رئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا بووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی كه له ماڵپه‌ری فه‌رمی سوپای توركیادا رۆژی شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌ه‌وه، له ناوچه‌ی شه‌مدینلی سه‌ر به شاری هه‌ككاری، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به سه‌ر ماشێنی سه‌ربازانی تورك، بۆته هۆی بریندار بوونی 4 سه‌ربازی ته‌رك و 1 جاشی ئه‌و وڵاته.
به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له نزیك گوندی "ئالتین سو" روویداوه.