له 19هه‌مین ساڵرۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو، حدكا داوا له ده‌وڵه‌تی نه‌مسا ده‌كات له به‌رامبه‌ر خوێنی به‌ناهه‌قرژاوی رێبه‌رانیان له‌وه زیاتر بێده‌نگ نه‌بێ.
ماد نیوز: له كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتیدا كه بۆ یادی 19هه‌مین ساڵرۆژی تیرۆری د.قاسملوو، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌رێوه‌چوو، یادی ئه‌و رێبه‌ری گه‌وره‌یه به‌رز راگیرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه به‌به‌شداری سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و حیزبه له ساڵۆنی كۆبونه‌وه‌كان به‌رێوه‌چوو، محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدكا وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و تێایدا وێرای ئاماژه كردن به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملوو، رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی وه‌كوو كاریزمایه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رز نرخاند.
قادری، هه‌روه‌ها یادی له كاك عه‌بدولا قادری ئازه‌ر وه‌كوو دیپلۆماتێكی سه‌ركه‌توو له كاره‌كانی له ده‌روه‌ی وڵات كرد.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدكا داوای له ده‌وڵه‌تی نه‌مسا كرد له به‌رامبه‌ر خوێنی به‌ناهه‌قرژاوی رێبه‌رانمان له‌وه زیاتر بێده‌نگ نه‌بێ و تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنانه به كۆروكۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بناسێنن.