ماد نیوز: به پێی هه‌واڵێك، كه‌سێك به ناوی "ئه‌حمه‌د خه‌له‌ج" له به‌ندیخانه‌ی سنه و 4 دیكه‌ش له باشووری ئێران له سێداره دران.
به پێی هه‌واڵی رادیۆ فه‌ردا له زمان "مه‌جموعه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ"، بریاری له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سه كه رۆژی پێنجشه‌ممه 20 پوشپه‌ر به تاوانی قاچاغچێتی مادده‌سركه‌ره‌كان له سێداره درا، له لایه‌ن هۆبه‌ی 1ی دادگای سنه ده‌رچووبوو.
ئه‌و بریاره له لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرابوو.
رادیۆ فه‌ردا رایگه‌یاند، ئه‌و رێكخراوه ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی ئێرانی گرتووه كه ئه‌و كه‌سه له كاتی له سێداره‌دانیدا بریندار بووه و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی پرنسیبه‌كانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه، راگه‌یاندرا كه 4 كه‌سی دیكه‌ش له شاری "به‌رازجان" سه‌ر به بوشه‌هر له به‌رچاوی خه‌ڵك له سێداره دران.
تاوانی ئه‌و 4 كه‌سه كوشتنی به ئه‌نقه‌ست راگه‌یاندرابوو و بریاره‌كه‌ش له گۆره‌پانی "چه‌مران"ی شاری به‌رازجان به‌رێوه‌چوو.
له سێداره‌دانی ئه‌و 4 كه‌سه له به‌رچاوی خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ی بریاری ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامییه كه بریاری دابوو له سێداره‌دانی تاوانباران له به‌رچاوی خه‌ڵك به‌رێوه‌نه‌چێ.