ماد نیوز: به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له كوردستان میدیا، ماڵپه‌ری زمانحاڵی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران بۆ رای گشتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له 19هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری تیرۆری رێبه‌ری گه‌لی كورد و سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، د.عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان، دوكان و بازاره‌كانیان داخستووه و له هه‌ندێك له شوێنه‌كان هاتوچۆش راگیراوه.
به پێی هه‌واڵی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له ورمێ، پیرانشار، مه‌هاباد، بۆكان، نه‌غه‌ده ئه‌و مانگرتنه به ته‌واوی به‌رچاوه و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیش له ترسی په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تییه‌كان رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان.
كوردستان میدیا رایگه‌یاندووه: له به‌بۆنه‌ی 19یه‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری دوكتور قاسملووه‌وه، خه‌ڵكی گونده‌كانی ناوچه‌ی بۆكان، پیرمحه‌ممه‌د‌و میرقاز، ئاڵه‌شین، فه‌رهادتاش، گه‌ورك‌و مه‌حالی ئاختاچی، له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی دێموكرات‌و بۆ مه‌حكووم كردنی رێبه‌رانی تێرۆریستی رێژیمی ئاخووندی خۆیان له هاتوچۆ بۆ شاری بۆكان پاراست.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییدا، راگه‌یاندرا كه له شه‌و رۆژی رابردوودا چالاكییه‌كی زۆر بۆ یاده كراوه و ته‌شكیلاته‌كانی حدكا له شاره‌كانی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و به‌یاننامه‌ی حدكا و وێنه‌ی شه‌هید قاسملوو داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كردووه كه رێز له‌و یاده بگرن.
بریاره له درێژه‌ی ئه‌و مانگرتنه‌دا ئه‌مشه‌و خه‌ڵكی كوردستان له كاتژمێر 10 شه‌و بۆ ماوه‌ی 3 ده‌قیقه و به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی چرای ماڵه‌كان بكوژێننه‌وه.
ماد نیوز له هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندییدار به‌و مانگرتنه به‌رفراوانه مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارتان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگتنه‌دا سكرتاریه‌تی حدكا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه كه ئه‌وه خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
راگه‌یه‌ندراوی سكرتاریای PDKI به بۆنه‌ی مانگرتنی به‌رینی خه‌ڵكی كوردستان له 22ی پووشپه‌ڕدا
ئه‌وڕۆ شه‌ممۆ ڕێكه‌وتی 22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1387ی هه‌تاوی به‌بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆركرانی دوكتور قاسملوو سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاره‌كانی كوردستانی ئێران ته‌عتیلی گشتیی ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌و هۆیه‌وه ئه‌وڕۆ تا نووسینی ئه‌م ڕاپۆرته (سه‌عاتی 12ی نێوه‌ڕۆ) له شاره‌كانی مه‌هاباد، ورمێ، نه‌غه‌ده، سه‌قز، بۆكان،
شنۆ و پیرانشار به ته‌واوی دوكان و بازاره‌كان ته‌عتیل كراون و هاتووچۆ له ئاوایی‌یه‌كانه‌وه بۆ شاره‌كان به ته‌واوی ڕاگیراوه. هێزه‌كانی ڕێژیم به به‌ربلاَوی به شه‌قام‌و كۆلاَنه‌كانی شاره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن‌و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه. به‌لاَم خه‌ڵك وه‌لاَمی نه‌داونه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا دواتر له وه‌زعی ئه‌م ته‌عتیلی‌یه گشتی‌یه له باقی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ئێران هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
22/4/1387
2008-07-12