دوای ئه‌وه‌ی دوینێ پێنجشه‌ممه، 3 گه‌شتیاری ئه‌لمانی له لایه‌ن هێزێكی گه‌ریلا له شاخه‌كانی ئاگری (ئارارات) به بارمته گیران، ده‌وڵه‌تی ئالمان رایگه‌یاند: ئاماده چوونه ژێر فشاری خواسته‌كانی pkk نابێ.
ماد نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئالمانه‌وه به "ماد نیوز"ی راگه‌یاند: دادگای یه‌كێك له شاره‌كانی ئالمان له باره‌ی ئه‌و رووداوه دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی كردۆته‌وه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
به پێی هه‌واڵی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره: دادگای فدراڵی شاری "كارلسرۆهه" ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئالمان له خزمه‌ت ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه دانراون.
به پێ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه: ئه‌و دادگایه تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌و باره‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یوه، دوینێ "فرانك ڤاڵتر شتان مایه‌ر" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان وێرای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان، به فه‌رمی رایگه‌یاند كه ئالمان ئاماده نییه گوێ له خواسته‌كانی ئه‌و گروپه رابگرێ.
شتان مایه‌ر داوای هه‌ر چی زووتر ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كرد‌و له هه‌مانكاتدا گه‌شتیارانی ئالمانی له توركیا ئاگادار كرده‌وه كه تووشی كێشه نه‌بن.
ئاژانسی فرات رایگه‌یاند: pkk داوای له به‌رپرسانی ئالمان كردووه كه سیاسه‌تی دژه كورد رابگرن و له‌و باره‌یه‌وه به فه‌رمی لێداوان بده‌ن.
به‌رپرسانی pkk وێرانی ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و سێ گه‌شتیاره رایانگه‌یاند: بارمته‌كان له بارودۆخێكی ته‌ندروستی باش دا ده‌ژین.
ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له كاتێكدایه كه مانگی پێشوو چالاكییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی "رۆژ" كه به‌شێكی گرنگی له ئالمان ئاماده ده‌كرا، رابگیرێ.
ئه‌و كرده‌وه‌ی ئالمانییه‌كان به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توره كردبوو.
ئالمان هه‌روه‌ها له ساڵی 1993وه به فه‌رمی چالاكییه‌كانی ئه‌و پارته‌ی به تاوانی په‌ره‌پێدانی توندوتیژی قه‌ده‌غه كردبوو.
له‌و وڵاته رێژه‌یه‌كی زۆر كورد ده‌ژین و له ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌و وڵاته شایه‌تی توندوتیژییه‌كی زۆر له لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌و پارته بوو.