ماد نیوز: سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له به‌ریتانیا و ئه‌مریك ئه‌مرۆ یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كانیان به دوو وێنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی موشه‌كی دوورهاوێژ له ئێران ته‌رخان كردبوو.
به پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی "زه‌مان" چاپی ئه‌مرۆی توركیا له زمانی هه‌نێدێك له رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، ئه‌م وێنه‌یه‌ی له خواره‌وه هاتووه ته‌نیا سێ موشه‌كی تێدای و به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ئێران بڵاویكردۆته‌وه و له زۆریه‌ك له رۆژنامه‌كانی تاران‌دا له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م دانراوه، 4 موشه‌كی دوور هاوێژ نیشان ده‌دا.
پسپۆران به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه كۆماری ئیسلامی بڵاویكردۆته‌وه، ئاشكرایان كردووه كه ئه‌م وێنه‌یه ده‌ستی لێدراوه.
شایه‌نی باسه ئێران رایگه‌یاندبوو كه له یه‌ك كاتدا توانای هاویشتنی چه‌ندین موشه‌كی هه‌یه و هه‌ر كام له‌و موشه‌كه دوورهاوێژانه 1500 تا 2000 كیلۆمه‌تر ده‌توانن بپێكن و به‌و پێیه ده‌توانن خاكی ئیسرائیل و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو بكه‌نه نیشانه.
بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران هه‌دوو وێنه‌ی له خواره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه:

