ماد نیوز: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 10/7/2008 ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیران توركیا به یاوه‌ری شاندێكی پایه‌به‌رز گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و له لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق و هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌روه‌ی و حوسێن شارستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشوازی لێكرا.
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵه‌كان له توركیا، له‌و سه‌فه‌ره‌دا جه‌میل چیچه‌ك، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و حلمی گوله‌ر وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته یاوه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌بن.
چاو‌دێرانی سیاسی به بایه‌خه‌وه ده‌رواننه ئه‌و سه‌ردانه ئه‌ردۆغان و گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه چه‌ندین باسی گرنگی ئاسایشی، ئابووری له نێوان دوو لایه‌ندا تاوتۆ بكرێ.
ئه‌رۆدغان زیاتر له 1 رۆژ له عێراق نامێنیته‌وه و به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ"چاپی ئه‌مرۆ كوردستان، بریاره ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به سه‌رۆك كۆمار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری یه‌كه‌می و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌وێت.
كوردستانی نوێ له زمانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌رۆدغان جگه له لێپرسراوانی به‌غدا هیچ لێپرسراوێكی هه‌رێمی كوردستان نابینێ.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرێكی توركیایه دوای 18 ساڵ بۆ عێراق.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ناوخۆی توركیا ئاشكرایان كردووه كه ئه‌ردۆغان پرسی مانه‌وه‌ی pkk له شاخه‌كانی كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا تاوتۆ ده‌كات وئه‌م بابه‌ته‌شیان به گرنگترین و هه‌ستیارترین مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
چاوه‌روان ده‌كرێ شاندی توركی چه‌ند رێكه‌وتننامه‌یه‌كی بازه‌رگانی و ئابووری و ته‌ناته‌ن كولتووری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی مۆر بكه‌ن.