ماد نیوز: ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی HPG كوژرانی 4 سه‌ربازی توركیا له پێكدادانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یاند.
ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئاشكرایان كرد: هێزێكی گه‌ریلا هێرشی كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای تورك له ناوچه‌ی "ئه‌كه‌نجیله‌ر" سه‌ر به شاری هه‌تای و له ئه‌نجامدا 4 سه‌ربازی تورك كوژران و چه‌ندین سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی هه‌واڵی "فرات نیوز"، سوپای تورك له دوێنێوه ئۆپێراسیۆنێكی به‌ربڵاوی له گونده‌كانی سه‌لیما، زیله‌ك، رێشانا، هینده‌سه و مه‌لا جاله بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی PKK ده‌ست پێكردووه.
ئه‌و گوندانه سه‌ر به شارۆچكه‌ی سلیوانی ناوچه‌ی "ئامه‌د"ن.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سوپای تورك له زۆریه‌ك له‌و ناچانه بۆ كارئاسانی خۆی باغ و باغاتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ئاگر تێبه‌رداوه.
ئه‌و هه‌واڵانه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئێتستا ئاژانسی هه‌واڵنێری "دۆغان" رایگه‌یاند: به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له نزیك شه‌مدینلی سه‌ر به هه‌ككاری 9 پیاوی سوپای تورك بریندار بوون كه یه‌كێكیان كورد بووه.
ئاسیۆشه‌یتد پرێس ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راستكردۆته‌وه.