ماد نیوز: به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ماد نیوز، ته‌له‌فزیۆنی "العربیه" رایگه‌یاندووه: كۆمه‌ڵگای جیهانی نیگه‌رانی خۆیان له هه‌مبه‌ر كرینی ئه‌و مه‌یمونانه ده‌ربریوه كه ده‌گوترێ بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمایی به كار دێن.
بازه‌رگانێكی تانزانیایی كه تایبه‌ت له بواری كرین فرۆشتنی مه‌یمون و ناردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقا كار ده‌كات رایگه‌یاندووه: تا ئێستا سه‌دان مه‌یمون و شامپازده‌ی به ئێران فرۆشتووه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه بازه‌رگانێكی دیكه په‌رده‌ی له سه‌ر فرۆشتنی 215 مه‌یمون به بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی "رازی" هه‌ڵگرتووه.
رۆژنامه‌ی "سانده‌ی تایمز" له زمانی یه‌كێك له‌و بازه‌رگانانه به ناوی "نه‌زیر مونجی" رایگه‌یاندووه: "ئێرانییه‌كان زۆر سه‌یرن، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و مه‌یمونانه‌یان بۆ كرینی واكسه‌ن ده‌وێ و ده‌لێن ئه‌و واكسینانه له هیچ شوێنێك ناكرن و بۆخۆیان به‌رهه‌می دێنن."
ئه‌و بازه‌رگانه وێرای گومان له نیه‌تی ئێران خوازیاری به‌رده‌وامی له‌و بازه‌رگانییه دایه و ده‌ڵێ: "ئه‌وان پاره‌ی باش ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ دڵنیایی خۆیان پسپۆرانیان بۆ بینینی مه‌یمونه‌كان ده‌نێرن."
ئه‌و بازه‌رگانه گوتویه‌تی: "پێم وایه كه ئه‌و مه‌یمونانه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه به كار دێن، ده‌زانن بۆ؟ چونكه ئێرانییه‌كان مه‌یمونیان به وه‌زنی 1.5 تا 2.5 كیلۆیان ده‌وێ كه بۆ كه‌ڵكی تاقیكردنه‌وه‌ی واكه‌سه‌ن نایه‌ن."
به پێی راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه‌یه ته‌واو دیار نییه كه بنكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی واكسه‌نی رازی چ جۆره واكسه‌نێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام به پێی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی واكسه‌نی فه‌له‌جی منداڵان بۆ تاقیكردنه‌وه كه‌ڵك له مه‌یموونی 1.5 وه‌رده‌گیرێ.
شایه‌نی باسه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی بنكه‌ی رازی كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له تارانه و له شاره‌كانی دیكه‌ش ئۆفیسی هه‌یه به تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی و بیۆلۆژیكی تاوانباری ده‌كه‌ن.