له پێنجه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری كوشتنی رۆژنامه‌نووسی ئێرانی –كه‌نه‌دایی، رێكخراوی ریپۆرته‌رانی بێ سنوور خوازیاری سزادانی بكوژانی "زه‌هرا كازمی"ین.
ماد نیوز: له پێنجه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری كوشتنی رۆژنامه‌نووسی ئێرانی دانیشتووی كه‌نه‌دا، زه‌هرا كازمی كه ده‌گوترێ به هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی میشكی له به‌ندیخانه‌ی "اوین"ی تاران‌دا كوژرا، رێكخراوی ریپۆرته‌رانی بێ‌سنوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای به سزا گه‌یاندنی بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان كردووه.
به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه دوێنی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر تۆری ئینتێرنێت بڵاوبۆته‌وه، هاتووه: "له به‌فرانباری ساڵی 1386 دیوانی به‌رزی وڵات دۆسیه‌ی زه‌هرا كازمی له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ناردرا بۆ دادگای سزای تاران، به‌ڵام له دادگایه‌دا رێگه‌یان به به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی كارمه‌نده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات نه‌دا."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه نیگه‌رانی خۆی له هه‌مبه‌ر ده‌زگای دادوه‌ری ئێران و ئه‌ركه‌كانی ده‌ربریوه و رایگه‌یاندووه: "پێنج ساڵ دوای كوشتنی كازمی و سه‌ره‌رای بریاری دیوانی به‌زی وڵات بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك له ئارادا نییه كه ئه‌و دۆسیه‌یه به بێ لایه‌نی و بێ ده‌ستێوه‌ردانی داواكاری دادگای گشتی و شۆرشی كه له كوشتنی كازمیدا به‌رپرسیاره، پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ. سه‌عید مورته‌زه‌وی هیچ كات له‌و باره‌یه‌وه لێی نه‌پرسرایه‌وه. ئێمه نیگه‌رانین كه ئه‌م جاره‌ش به‌رپرسانی ئه‌و كوشتنه نه‌ناسرێن و سزا نه‌درێن."
ریپۆرته‌رانی بێ‌سنوور له به‌یاننامه‌كه‌دا به پشت به‌ستن به خواستی بنه‌ماڵه‌ی "زه‌هرا كازمی" خوازیاری دیاریكردنی كه‌سێكی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ن و جه‌ختیان له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو، ئازاد له دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌موو راستییه‌كان كردۆته‌وه.
شایه‌نی باسه "زه‌هرا كازمی" په‌یامنێری كانادایی به ره‌گه‌ز ئێرانی، له 23ی ژوئه‌نی 2003 له كاتی وێنه‌گرتن له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوه‌كان له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی "اوین" ده‌ستگیر كرا. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه، دوای سێ هه‌فته گیانی له‌ده‌ست دا.