له به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌تیدا ، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ ئاگاداری خه‌لكی كورد ده‌كه‌نه‌وه كه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك راوه‌ستن و دژی جوڵانه‌وه‌ی كورد چه‌ك هه‌ڵنه‌گرن.
ماد نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا كه دوینێ چوارشه‌ممه، 9/8/2008 بۆ رای گشتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، HPG په‌ره‌ده له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ چه‌كدار كردنی خه‌ڵكی كورد دژی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ڵده‌گرێ.
به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، سوپای تورك له شاری "مه‌رعه‌ش"و له گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی "پازارلك" به زۆر خه‌ڵك چه‌كدار ده‌كات.
پشت به زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه سوپای توركیا زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه ده‌كات كه دانیشتوانی كه‌مایه‌تی "عه‌له‌وی"ن.
HPG ئه‌و كرده‌وه‌یه به سیسته‌مێكی پلاندارێژراو ده‌زانی و ئاگاداری خه‌ڵك ده‌كاته‌وه كه خۆیان له‌و كرده‌وه‌یه بپارێزن و تێگه‌ڵ به‌و یاریه‌ه نه‌بن.